riklam

شاناز برایم ئه‌حمه‌د پانۆرامای خۆڕاگری كورد به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 10:38 PM - 2019-09-03
.

.

شاناز برایم ئه‌حمه‌د، پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كه‌مال هه‌ژار به‌ناونیشانی (پانۆرامای خۆڕاگری كورد) به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ستایشی كارو به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات له‌زیندووكردنه‌وه‌ی مێژووی گه‌لی كورد له‌رێگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 3-9-2019، شاناز برایم ئه‌حمه‌د، له‌به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی بۆ بواری هونه‌ریی و رووناكبیری، له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌، پێشانگه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ( كه‌مال هه‌ژار ) ی به‌ناونیشانی (پانۆرامای خۆڕاگری كورد) به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی چه‌ندین تابلۆوه‌ كاریكردوه‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو و گێڕانه‌وه‌ی داستان و سه‌ركه‌وتن و به‌شێك له‌ شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد.

كه‌مال هه‌ژار، هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری ناسراوی شاری سلێمانییه‌، له‌ژیانی هونه‌ریدا چه‌ندین پێشانگه‌ی تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه‌و هاوكات به‌شداری له‌چه‌ندین چالاكی هونه‌ری، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كردوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket