riklam

كۆمیته‌ی ئوسترالیا بۆ پشتگیری له‌ كۆنگره‌ كۆبووه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:27 PM - 2019-09-03
.

.

كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئوسترالیا بۆ پشتگیری له‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری ئه‌ده‌لایدی
پایته‌ختی باشوری ئوسترالیا كۆبووه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕانی كۆمیته‌ تاهیر خۆشناو و محه‌مه‌د پشتده‌ری و
به‌رپرسی كه‌رت و ئه‌ندامانی كه‌رتی ئه‌ده‌لاید به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی
له‌خۆگرت وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كان وهه‌ماهه‌نگی و پاراستنی یه‌كڕیزی ناو ڕێكخستن و ته‌بایی ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی
ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ نوێنه‌ری كۆنگره‌ و زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی
سه‌ركه‌وتوو كه‌ زامنی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی حیزبی شه‌هیدان بێت و نوێبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌سته‌به‌ربكات و یه‌كڕیزی
یه‌كێتی بپارێزێت و گیانی شه‌هیدان و ڕێبازی ده‌سته‌گوڵه‌كه‌ی مام سه‌قامگیربكات ..

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیروان به‌رزنجی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ئوسترالیا له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ له‌شاری سیدنی
به‌شداریكردو ده‌ستخۆشی له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای یه‌كێتی و گۆڕانكاری و ڕینماییه‌كانی

PUKmedia سیروان به‌رزنجی/ئوسترالیا

 

pishdar1.jpg

pishdar2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket