riklam

ئەڵمانیاو پەیوەندی بازرگانی

بیروڕا 09:59 PM - 2019-09-03
.

.

ووڵاتی ئەڵمانیا كەوڵاتێكی پیشەسازو وەبەرهێنەرە لە دنیای دەرەوەدا بەتایبەت لە ئەوروپادا پەیوەندیەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە لەبواری ئابوریو بازرگانی هەناردەكارێكی گەورەیە كە بەرهەمە پیشەسازیەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا ئەنێرێت بۆ ووڵاتانی دنیای دەرەوە ئەوەی جێگەی دڵ خۆشییە ئێستا ووڵاتی ئەڵمانیا پەیوەندییەكی باشو بەرچاوی هەیە لەبواری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەناردەی كاڵای جۆراوجۆری بەرهەم هێنراوی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان ساڵ بەساڵ لەگەشەو برەودایە بازاڕەكانی هەرێم هەموو جۆرە كاڵایەكی بەرهەم هێنراوی ئەڵمانیای تیا دەست ئەكەوێت لە خواردەمەنیو پۆشاكو دەرمانو بابەتەكانی كارەباییو ئوتومبێل، كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەنو نوسینگەی خۆیان دائەمەزرێنن لەبواری جۆراوجۆری بازرگانیو وەبەرهێناندا كارئەكەن بۆ یەكەم جار ڕۆژی (28/8/2019) لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا پێشانگایەكی بازرگانی بەڕێوەچوو كاڵای وەبەرهێنراوی ئەڵمانیای تیا نمایش كرا لەبواری بابەتەكانی پزیشكی بەرهەمی پیشەسازی جۆراوجۆر ئەم پێشانگایە تەنها پەیوەست بوو بە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا خاوەن كۆمپانیاو بازرگانەكانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە ئەدەن كە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی لەبارە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانیان لەبورای بازرگانی گشتی وەبەرهێنانی پیشەسازیو كشتوكاڵ ئەنجام بدەن لەبەر ئەوەی ئێستا ئارامیو سەقام گیری لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە كەشوهەوای سیاسیو سەقام گیری ئابوری جێگیرە سەرۆكی ژوری بازرگانیو پیشەسازی ئەڵمانیا لە عێراق هەمان بۆچۆنی هەیە هانی كۆمپانیا ئەڵمانیەكان ئەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ بازرگانو وەبەرهێنەرانو سێكتەرە ئابوریەكانی هەرێمی كوردستان ڕێكبخەن لەچاو دوو ساڵ لەمەوبەر ساڵی (2019) قەبارەی بازرگانی ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەشەی بەرچاوی پێوە دیارە بەڕێژەیەكی باش زیادی كردووە ئەم پەیوەندییە لەگەڵ ووڵاتێكی گەورەی خاوەن پیشەسازی جیهانی ئەبێت لەبەرچاو بگیرێ حكومەتی هەرێمو بازرگانو خاوەن كۆمپانیاكان باشتر كارئاسانی بۆ هاتنی كۆمپانیا ئەڵمانیەكان ئەنجام بدەن بۆ پتەوكردنو بەهێزبونی بواری ئابوری ئەم كارە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگەو جوڵەی بازاڕو بازرگانی هەرێم بەهێز دەكات.

عەبدوڵڵا حاجی سعید             
 یاریدەدەری سكرتێری گشتی
     بۆ كاروباری بازرگانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket