riklam

بافڵ تاڵه‌بانی ته‌ئكید له‌ به‌ستنی کۆنگرە بۆ گۆڕانكاری ده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:38 PM - 2019-09-03
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ده‌باشان چاویكه‌وت به‌ جۆن ویڵكس  باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق و (جه‌یمس سۆرنتن ) كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر.
له‌دیدارێكدا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ھه‌رێم، عیراق، ناوچه‌كه‌، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ملمڵانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بیروڕا ئاڵوگۆڕكراو مه‌ترسییه‌كانیش خرایه‌ به‌رباس .

ڵای خۆیه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی ھه‌ڵوێسته‌ی كرد له‌سه‌ر ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی ھه‌رێم و به‌رنامه‌و سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیی بۆ چاكسازی و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكراكردوو رایگه‌یاند: تیمی یه‌كێتیی له‌ حكومه‌ت به‌ دیدگاو ستراتیژێكی نوێوه‌ كارو پرۆژه‌كانیان ئاماده‌كردووه‌و نمونه‌یه‌كی جوانتری پڕخزمه‌تكردن پێشكه‌ش به‌ ھه‌موو ڵایه‌ك ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ھه‌رێم و به‌غدا بافڵ تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتیی كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتنی ھاوبه‌ش كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ھه‌رێمی تێدا پارێزراوبێت.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌ جه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و سوریاو باس له‌پڵانی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كراو جه‌خت له‌ یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كانیش كرایه‌وه‌ بۆ سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایش له‌ سنووره‌كه‌.

له‌باره‌ی كاری رێكخراوه‌یش بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتی له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی بۆ گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌ كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانیشمان به‌ ئاڕاسته‌ی بنیادنانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كی به‌ھێزه‌ بۆ كوردستانێكی به‌ھێزتر .

PUKmedia


5222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket