riklam

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانانی نوێنه‌ران دواده‌كه‌وێت

عیراق 05:46 PM - 2019-09-03
.

.

بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك دواده‌كه‌وێت.

ئه‌مڕۆ 3-9-2019، حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 3-9-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا كۆنگره‌یه‌كی فراوانی  په‌رله‌مانی وڵاتانی ئاسیا له‌ شاری به‌غدا ده‌گیرێت و نوێنه‌ری په‌رله‌مانی وڵاتانی ئاسیای تێدا به‌شدارن كه‌ ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی رێوره‌سمه‌كانی عاشوراوه‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران له‌ ناوه‌ڕاست و باشور له‌ شاره‌كانی خۆیان به‌شداری رێوره‌سمه‌كانی عاشورا ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێده‌چێت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسا دانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند رۆژێك دوابكه‌وێت.

راشیگه‌یاند: تائێستا دیارنییه‌ به‌ دیاریكراوی كه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستا هه‌یه‌ پێده‌چێت له‌ 10 ی ئه‌م مانگه‌ وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

وتیشی: زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان پڕۆژه‌و كارنامه‌ی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانان ئاماده‌ كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كار له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی تری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت و له‌ ئێستاوه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌كاری بۆ هاتنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket