riklam

وێنه‌.. بۆردی پشتیوانی ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی خه‌ڵات ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:29 PM - 2019-09-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-9-2019، بنكه‌ی ناوبازاڕی پشتیوانی (ی.ن.ك) له‌پایی دڵسۆزی و خه‌مخۆریان بۆ كاره‌كانیان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌دالیای رێزلێنانی به‌خشیه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان ( سه‌یدا له‌تیف نێروه‌یی و هاودین مه‌حمود و سعود سه‌نگاوی و به‌سۆز به‌كر و واحید شه‌ریف و پاشا عه‌بدوڵڵا)  .

مامه‌ سه‌عه‌ لێپرسراوی بنكه‌ی ناوبازاڕی بۆردی پشتیوانی (ی ن.ك) له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵانی ئاماده‌بوو، كورته‌باسێكی له‌باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی بۆرده‌كه‌ و بازنه‌ی ناوبازاڕ كرد و به‌ داتا و ئامار ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ پێشتر له‌ یه‌كێتی به‌هه‌ر هۆكارێك زویر بوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی و درێژه‌ بوخه‌بات ده‌ده‌ن.

پاشان له‌تیف نێروه‌یی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ كار و چالاكیه‌كانی بۆرده‌كه‌، وتیشی: شۆڕبوونه‌وه‌ی كاری رێكخراوه‌یی و حزبی و كارو چالاكیه‌كان بۆ ناو چین و توێژه‌كان له‌ بازاڕ و كاسپ و پیشه‌وه‌ران دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و نه‌هجی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك .

 تیشكی خسته‌ سه‌ێ دواین گۆرانكاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌شه‌وه‌ وتی: خۆشبه‌ختانه‌ هه‌وڵێكی جددی و  كۆ ده‌نگی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌ هه‌تا ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هه‌یه‌، ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ر  ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیه‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ و ڕه‌شنوسی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌.

له‌میانه‌ی به‌خیشنی مه‌دالیای ڕێزلێناندا، هاودین مه‌حمود وتی: ئه‌م خه‌ڵاته‌ پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ و سورترمان ده‌كات خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و یه‌كێتی و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ین، یه‌كێتی زه‌روره‌تێكه‌ بۆ كوردستان و ڕه‌گ و ریشه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌ و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی و حزب و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ پێگه‌ و پاییه‌ی یه‌كێتی ده‌ڕوانن، به‌ستنی كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ زامنی به‌هێزكردنه‌وه‌ و پێشه‌نگتركردنی یه‌كێتییه‌ كه‌ گۆرانكاری له‌ هه‌یكه‌ل و فۆرمی به‌رێوه‌بردنیدل بۆ بكرێت كه‌له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سه‌رده‌می ئێستا  بگونجێت.

هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵان سعود سه‌نگاوی و به‌سۆز به‌كر و واحید شه‌ریف و پاشا عه‌بدوڵڵا ، خۆشحاڵی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی مه‌دالیای رێزلێنانه‌كه‌ ده‌ربڕی و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لالیان دووپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket