riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: كه‌ناڵی كه‌ركوك ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و میدیایی گه‌وره‌بوو

ی.ن.ک‌‌ 04:16 PM - 2019-09-03
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، لاهور شێخ جه‌نگی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كه‌ركوك
له‌ ناخه‌وه‌ پیرۆزبایی هه‌شته‌مین ساڵیادی كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان لێده‌كه‌م.
كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێك به‌ناوی كه‌ركوك و له‌شارێكی گرنگی كوردانه‌ی وه‌ك كه‌ركوكدا ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و میدیایی گه‌وره‌یه‌و ناوه‌ندێكی پێویسته‌ بۆ گه‌یاندنی كێشه‌و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و هه‌وڵێكی كه‌لتوریی ناوازه‌یه‌ بۆ پیشاندانی جوانییه‌كانی كه‌ركوك و كورده‌واریی. بێگومان ئه‌م كه‌ناڵه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان ڕوماڵ ده‌كرد، ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ دیارییه‌كی بچوكی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان شانبه‌شانی ئه‌و پشتیوانی وخزمه‌تانه‌ی ڕه‌وانشادپێشكه‌شی قودسی كوردستانی ده‌كرد به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌.

هیواخوازم كه‌ناڵه‌كه‌تان هه‌م له‌ڕووی ته‌كنیك و هه‌م له‌ڕووی كوالیتی به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانیه‌وه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنێت و ببێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شدارێكی ڕاسته‌وخۆ بێت له‌ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردبوونی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست.
جارێكی تر هه‌شته‌مین ساڵیادی كه‌ناڵه‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م و هه‌میشه‌و به‌سه‌رفرازی له‌ ڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا بمێنێته‌وه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی
2019-9-3

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket