riklam

سه‌رۆك كۆمار: له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانین له‌ناوچه‌كه‌

عیراق 03:44 PM - 2019-09-03
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 3-9-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی دوورو درێژ  ئه‌نجامدرا، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی و ئاسایش له‌ عیراق و ناچه‌كه‌دا، له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م باسی له‌ ھه‌وڵه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق كرد پاش سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان ته‌واو بكرێت به‌ كۆتایی ھێنانی یه‌كجاری گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ھاوكار بێت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وڵاتدا.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختی له‌ دیدی نیشتمانی عیراق كرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسیارانه‌ ته‌ماشای پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیھان ده‌كات، له‌ ڕێگای كاركردنی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ھه‌موواندا له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری و به‌دوور گرتنی عیراقیش له‌ ھه‌ر سیاسه‌تێكی جه‌مسه‌رگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.
ھاوكات سه‌رۆك به‌رھه‌م، ڕایگه‌یاند: ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی عیراق یارمه‌تیده‌ری ھه‌ر ھه‌وڵێكه‌ بۆ  كه‌ مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان كه‌ مه‌ترسیان بۆ سه‌رھه‌مووان ھه‌یه‌.
ھه‌روه‌ھا سه‌رۆك به‌رھه‌م، ئاماژه‌ی به‌گرنگی ڕۆڵی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ ھه‌ماھه‌نگی و یه‌كخستنی بیروڕاو ھه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام كرد  به‌تایبه‌تی ھه‌وڵه‌كانی كۆتایی ھێنان به‌ ئاڵۆزییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌، ھاوكات ئاماژه‌ی به‌ پشتیوانیكردنی عیراق بۆ ئه‌و ھه‌وڵانه‌ كرد، كه‌ پارێزگاری له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و زیادكردنی ھه‌لی بونیادنان و ھاریكاری و كاری  ھاوبه‌ش ده‌كه‌ن.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ئه‌بو غیت بارودۆخ و پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ھه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌و باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو  به‌تایبه‌تی پرسی فه‌له‌ستین و ھه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا بۆ به‌ھێزكردنی كاری ھاوبه‌ش له‌ بواری به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆردا.
 
ھه‌روه‌ھا ئه‌بو غیت ڕێزی بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی عیراق پیشاندا كه‌ ده‌یگێڕێت له‌ به‌ھێزكردن و كاراكردنی  سیسته‌می كاری عه‌ره‌بی ھاوبه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی عیراقی له‌ پێناوی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و قوربانییه‌كانی گه‌لی عێراقیشی له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر به‌رزنرخاند.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket