riklam

بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟

بابەتی گۆڕاو 02:47 PM - 2019-09-03
.

.

بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟

- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ كه‌سى ده‌ست ناكه‌وێ .. دزى له‌ خۆى ده‌كات
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ بێ ئیشه‌ .. عه‌یب نه‌بێ یارى به‌ گونى ئه‌كات
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ مه‌سئوله‌ .. وا ئه‌زانێ ماڵى میلله‌ته‌
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ كوڕى فه‌قیره‌ .. به‌م چله‌ى هاوینه‌ له‌رزى لێ هاتووه‌
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ لیجنه‌ى نه‌زاهه‌ى بینیووه‌ .. بۆ ئه‌وه‌ى نه‌زانن ده‌ستى پیسه‌
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ یه‌ك تاكه‌ هه‌زار دیناریى پێیه‌ ئه‌ترسێ لێى بدزن
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ مه‌وعیدى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا .. نایه‌وێ ئه‌ڵقه‌كه‌ى په‌نجه‌ى ده‌ربكه‌وێ
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ دوێنێ شه‌و ویستیان كانیولاى بۆ دابنێن فه‌قیره‌ هه‌ردوو ده‌ستیان بۆ كردووه‌ به‌ كووژه‌كه‌ى شین
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ ئه‌و هه‌ر عاده‌تى وایه‌ چڵمه‌كه‌ى ئه‌سوێت به‌ گیرفانى شه‌رواڵه‌كه‌یدا
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ پڕۆڤه‌ ئه‌كات بۆ گیرفانى خه‌ڵكیى
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ موخریجه‌كه‌ پێى وتووه‌ له‌ حیواردا زۆر ده‌ست نه‌جوڵێنى
* * *
- بۆچى ده‌ستى له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ ئه‌رێ هه‌قتت چى یه‌ به‌سه‌ره‌وه‌ خۆ تۆ ئاسایش نیت؟!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket