riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:35 PM - 2019-09-03
.

.

به‌ بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: ‎


‎به‌ڕێزان: به‌رێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك

‎له‌ هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌تان، كه‌ناڵی كه‌ركووك، كه‌ناڵی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووك، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواخوازم هه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامیدا بن.

كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك له‌ سه‌رده‌مێكی جیاواز و له‌ ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا چه‌پكه‌گوڵ و دیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووك و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌، له‌ وێستگه‌ جیاوازه‌كان و ڕۆژه‌ ناخۆشه‌كانی كه‌ركووكدا، كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك وێستگه‌ی وره‌به‌خشینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌ركووكییه‌كان بووه‌و له‌ڕۆژانی سه‌خت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان بڵندگۆی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و هاندانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌ شاره‌كه‌.

له‌ هه‌شته‌م ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییم بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك ده‌نگ و ڕه‌نگی سه‌رجه‌م كه‌ركووكییه‌كان بێ و مینبه‌ری گه‌یاندنی حه‌قیقه‌ت و ڕاستبێژی بێ و به‌زمانه‌ جیاوازه‌كان داكۆكی له‌مافی هه‌موو كه‌ركووكییه‌ك بكات و به‌ په‌یڕه‌وكردنی ئیتیكی به‌رزی میدیایی نموونه‌یه‌كی جوانی میدیای بینراو و بیستراو نیشانی هه‌موومان بده‌ن.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket