ئێران و سێربستان فیلمی هاوبه‌ش به‌رهه‌مده‌هێنن
ئەدەب وهونەر 09:03 AM - 2019-09-03.
یه‌كه‌مین په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی كۆمیته‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له نێوان ئێران و سێربستان رۆژی سێشه‌مه 29ی گه‌لاوێژی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 20ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی به ئاماده‌بوونی "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" سینه‌ماكاری سێربستانی له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" باسی چۆنییه‌تی ئاماده‌كردن و چێكردنی فیلمی هاوبه‌ش له نێوان دوو وڵاتی ئێران و سێربستان به یارمه‌تیی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و وه‌رزی هاوبه‌شی ئه‌وانی كرد. هه‌روه‌ها ئاراسته كردنی پرسیار و وڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وتی ئه‌م چالاكییه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه بوو.
"میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا، بابه‌ت گه‌ل و پێچ و په‌نایه‌كی یه‌كجار زۆر بوونی هه‌یه، گوتی: له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌ڵمانیا، گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و سێربستان به‌سترا. ئه‌م گرێبه‌سته به له‌به‌ر چاو گرتنی ستاندارده‌كانی هه‌ر دوو وڵات داڕێژراوه و واژۆ كراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وڵاتی سێربستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌وانه یوونان و فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی سینه‌مایی هه‌بووه. ئێمه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی گرێبه‌ستی هاوكاریمان واژۆ كردووه و ستاندارده‌كانی ئه‌خلاقی و شوێنه‌واره‌كانی دیمه‌نی هه‌ر دوو وڵاتمان له‌م گرێبه‌سته‌دا له‌به‌ر چاو گرت و به‌خته‌وه‌رانه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش گه‌یشتۆته ئه‌نجام. له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و مامۆستایانی سینه‌ما، له نێوان دوو وڵات‌دا دێته ئاراوه.
وه‌كۆویچ رایگه‌یاند: ئه‌رشیڤی فیلمه‌كانی به‌رهه‌مهێنراوی هاوبه‌شی دوو وڵات له ناوه‌ندی هونه‌ر و پاراستنی هونه‌ری وڵاتی سێربستان له‌به‌ر چاو گیراوه. ئه‌م ناوه‌نده، هۆگری و تامه‌زرۆییه‌كی زۆری به كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به هه‌موو چوارچێوه‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته پابه‌نده.
"میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" گوتی: بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، لێكدانه‌وه‌م بۆ سینه‌ماكانی دونیا كرد‌و چالاكییه‌كانی سینه‌مای ئێران، یه‌كێك له به‌شه گرینگه‌كان بوو كه ئێمه له‌به‌ر چاومان گرت. سینه‌مای ئێران، یه‌كێك له گرینگترینی ئه‌و هونه‌رانه‌یه كه له‌م ناوه‌نده‌دا، چالاكییه‌كانی ئه‌و، له لایه‌ن ئێمه‌وه گرینگی پێ دراوه و له‌به‌ر چاو گیراوه. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بۆ پاراستن و ئاگاداریی له به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌كان له بڕگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌یه.
وه‌كۆویچ رایگه‌یاند: تاران، شیراز و ته‌ورێز ئه‌و سێ شاره بوون كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێردران و مایه‌ی شانازیی منه كه دوو جار له‌گه‌ڵ سینه‌ماكاری ناوداری ئێرانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" دیدار و چاوپێكه‌وتنم بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ره‌وتی ئه‌م گرێبه‌سته دیدار و وتووێژێكی زۆری هه‌بووه. له كۆتاییدا بڕیار درا 6 پڕۆژه كه 3 پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران و سێ پڕۆژه په‌یوه‌ندیدار به سێربستانه، لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت و یه‌ك به‌رهه‌م بۆ ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌باره‌ت به سینه‌مای لاوان و مێرمنداڵان ده‌بێت و ره‌نگه به‌ره‌و لای سینه‌مای منداڵیش بڕوات.
ئه‌م سینه‌ماكاره له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، یه‌كه‌مین بابه‌تی گرینگ، ئه‌مه‌یه كه دڵنیا بین هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی ئابووری، ئه‌خلاقی و كلتووری روو نادات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی هه‌ڵه كردن و دووپاته كردنه‌وه‌مان له‌م بواره‌دا نیه.
ئه‌و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سێ مۆدێلی سه‌ره‌كیمان له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا هه‌یه، گوتی: مۆدێلی ئۆرگانیك، مۆدێلێكه كه له‌ودا خاڵێكی گرینگ بوونی هه‌یه كه یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنان بۆ وڵاتێكی دیكه هان ده‌دات و ده‌بێت یه‌ك بابه‌تی هاوبه‌ش له به‌ینی دوو لایه‌ندا بوونی هه‌بێت كه له چوارچێوه‌ی چیرۆك یا گێڕانه‌وه‌دا ده‌رببڕدرێت و له فیلمه‌كه‌دا خۆی به جوانی ده‌ربخات. هه‌روه‌ها مۆدێلی ته‌كنیكاڵ، مۆدێلێكه كه هیچ بابه‌تێكی كلتووریی هاوبه‌ش له‌ودا، له نێوان دوو وڵات بوونی نیه و هاوبه‌شی له بواری دیمه‌ن و لوكه‌یشێنی شوێنی وێنه‌گرتن، كه‌رسته و جیهازه‌كان و سه‌رمایه‌دانانه.
ئه‌م ره‌خنه‌گره فیلمی سینه‌مایی "قه‌سری شیرین"ی به نموونه‌یه‌كی ته‌كنیكاڵی به‌رز و به‌رهه‌مێكی رێك‌وپێك و باش ئاماده‌كراو زانی و رایگه‌یاند: مۆدێلی سێهه‌م، مۆدێلی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه كه باسی بیرۆكه‌كان و ئاڵوگۆڕه سه‌ركییه‌كان بۆ چێكردنی یه‌ك فیلم له لایه‌نی كه‌رسته و جیهازه‌كان و ته‌كنیكی له‌ودا له‌به‌ر چاو گیراوه.
وه‌كۆویچ گوتی: له فیلم چێكردندا دوو راسته‌قینه بوونی هه‌یه. یه‌كیان ئه‌و شته‌یه كه له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ده‌یبینین و یه‌كیان رووداوێكه كه له دونیای راسته‌قینه‌دا دێته ئاراوه و ئه‌م دووانه پێویست نیه یه‌كێك بن. ئامرازه هونه‌رییه‌كانی نێو فیلمه‌كه‌ش ده‌توانن رووداوه‌كانی ژیانی ئاسایی رۆژانه رووماڵ بكه‌ن.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ده‌بێ به منداڵان و مێرمنداڵان له فیلم چێكردندا ئیزن بده‌ین كه بیر و باوه‌ڕه‌كان و فۆرمه‌كانی له‌به‌ر چاو گیراوی خۆیان پیاده بكه‌ن و چوارچێوه به‌وان نه‌ده‌ین. وێڕای ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی سێهه‌مدا، ركابه‌ری له نێوان مێرمنداڵان و لاوانی دوو وڵات‌دا ده‌توانێت بێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه فیلم گه‌لی جیاواز به بیرۆكه‌گه‌لی تایبه‌ت بێنه به‌رهه‌م.
وه‌كۆویچ له كۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سینه‌مای وڵاتی سێربستان ئه‌مه‌یه كه ئه‌و ماڵیات و باجه‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم خه‌رج ده‌كرێت، له دوای سێ مانگ بۆ گروپی ستافی سازێنه‌ره‌كانی ئه‌و فیلمه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وان ده‌توانن ئه‌م تێچووه بۆ فیلمه‌كه‌ی خۆیان خه‌رج بكه‌ن. ئه‌مه، یه‌كێك له ئامرازه هه‌ره باشه‌كانی له‌به‌ر چا گیراو له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی هاوبه‌ش دایه.
PUKmedia / مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24