riklam

هه‌رێمی كوردستان.. توندوتیژی دژی ژنان له‌ زیادبووندایه‌

ژنان‌ 08:44 PM - 2019-09-02
.

.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له‌ كورده‌ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ودیداره‌دا باس له‌ توندوتیژی و جۆره‌كانی توندوتیژی و هۆكاره‌كانی دروستبونی توندوتیژی كران، كه‌ له‌ئێستادا له‌زیادبوندایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆشیاری تاك له‌زیادبوندایه‌ له‌ داواكردنی مافه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش كورده‌ عومه‌ر داوای كرد وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكار و پاڵپشتیانبێت له‌ كاركردنی زیاتر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی.

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان-یش رایگه‌یاند، ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ كاربكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ناو كۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی و دژی ئافره‌تان هه‌وڵبده‌ین تاكێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌ركی حكومه‌ته‌ به‌هه‌موولایه‌نه‌كانیه‌وه‌و به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاربكات بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌میكانیزمی گونجاو.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket