سیاسەت و گۆرانی چراندن
بیروڕا 06:12 PM - 2019-09-02.
کاتێک سەیری بارودۆخی دونیا و خۆرهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە و کوردستان دەکەین لە ئاستی روداوەکانی ئێستاکە و بیرکردنەوە لە داهاتوو، پێویست دەکات دڵنیایی بدەین کە دەکرێت بارودۆخی ئێستاکە لەسەر رۆشنایی رابردوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئەوکات لەسەر رۆشنایی و بارودۆخی ئەمرۆکە دەکرێت ئایندەیەکی دیار دەست نیشان بکرێت و پێش بینی بکەین.
بەبروای من بەداوای لێ بوردن لە هەموو ئەوانەی رۆژانە لە پەخشی راستەوخۆ و تەلەفزیۆنەکان و نووسین و بابەتەکان بەدی دەکەیت بەناوی چاودێری سیاسی و سیاسەت مەدار و راوێژکار، زۆری بابەتەکان لەشێوەی گۆرانی و گۆرانی بێژەکاندایە، کەلەسەر خواست و سۆزی خۆی و جۆرە هۆنراوەکە ئاوازێک هەڵدەبژێرێت و دەیڵێت. زۆرهەیە گۆرانیەکەی تەمەنێکی کورتی هەیە و هەشە هەمیشە بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.هەڵسەنگاندن و باسکردن لەرووداوە سیاسی و سەربازیەکان تا دەگاتە گۆڕانکاریەکان، لەهەموو روویەکەوە ئەنجامێکن بۆ کۆمەڵێ هۆکار و کارلێکردە دەگەرێتەوە، واتە پێویست دەکات رابردوو هۆکارەکان و هەڵسەنگاندنی ئەمرۆکەی بۆ بکرێت لەسەر رۆشنایی رابردوو، ئەوکات دەتوانین تێبینی راست و دروست بۆ داهاتوو بکەین.
ئێستاکە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی لە ناوچەکە کێشەی هەرە گەورە و گەرمەکان (ئیسرائیل و فەلەستین )و (ئەمەریکا و ئێران) و (شەری دژە تیرۆر و داعشە). لەدەرەوەی ئەو بازنەیەش کێشەی درێژ خایەن و رەوا هەیە کە کێشەی کوردە و بەشێوەیەکی گەرم هەموو بەشەکانی گرتۆتەوە کەم تا زیاد.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کورد لەناو هاوکێشەکانی ناوچەکە دەچێتە ریزبەندی و دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە پێناو بەدەست هێنانی مەفەکانی؟ یان دەبێتە کەرەستەیەک و کارەکتەرێک بۆ هاوکاری لایەنە دژ بەیەکەکانداو دژی لایەنێکی تر، ئەوکات وڵاتە زلهێز و دەسەڵاتدارەکان بە ئامانج گەیشتن پشت لە کورد بکەن؟ لەباشترین بارودۆخدا بڵێن فەرموون لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەتان رێک بکەون. هەروەکو لە رابردوو لە کاتی ئەنجامدانی راپرسی بەدیمان کرد.
ئایا تەنها لەبەرژەوەندی و بەدەستهێنانی دەسکەوتی تایبەتیدایە؟ هەموو ئەو هاوکێشانە ئەنجامی چەند بابەتێکن کە هەندێکیان بۆ هەندێ بەرژەوەندی دەکرێت بگوترێت ئابووری و بازرگانی بێت یاخود گەیشتن بە رێگا چارەسەرێکی گشت گیر و دابین کردنی مافەرەواکان؟.
بۆ هەر ئەنجامیک و پێشبینی هەر ئایندەیەک پێویست دەکات هۆکارەکانی پەیدا بوونی گرفتەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت، ئەوکات دەکرێت ئەنجامەکانی لەبەرژەوەندی تایبەت مەندیەتی و کارلێکردنی سوودی لێ وەربگیرێت و ئایندەش پێشبینی بکرێت. بەداخەوەکورد هەتا ئێستا لەگەڵ هەموو رەوایەتیەکی ماف و داخوازیەکانی، نەکراوە خۆی بکاتە هۆکارێکی بنەرەتی بۆ بەشداری و لابەلاکردنی هاوکێشەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی و گەیشتن بەمافەکانی خۆی.
لێرەدا دەکرێت هەڵسەنگاندن بکرێت کە بەدرێژایی مێژوو بوونی کورد بە هەموو شەرەناوخۆییەکان و بەتایبەتیش لە دوای راپەرین و دەست کەوتەکانی تاوەکو ئەمرٶکە بە لێکدانەوە بۆ هەموو قۆناغەکانی حکومەتداری و بەرێوەبردن و سیاسەت کردن و ئابووری تا دەگاتە بەشداری سەربازی لە شەرێکی سەپێندراوی دژە تیرۆر و داعش لە عێراقدا بکەین،نمونەیەک تەنها بەشدار بوون و پشتیوانی بوو، ئەوەی دەستکەوتی گەلی کورد و هێزە قارەمانەکەی پێشمەرگە بوو تەنها دەست خۆشی لێ کرا، دوایی رێگا پیشاندان بۆ ئەوەی لەرێگای حکومەتی ناوەندی کێشەکان چارەسەر بکەن و مافەکانانتان بەدەست بهێنن. کورد لەبەر بارودۆخی تایبەتی جوغرافیای و ناوچەیی و بەرژەوەندیەکانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی یەک گوتاری سیاسی و ئیستراتیجیەتێکی دیار و هەمیشەیی.
ئەگەر هەموو ئەورووداوانەی رابردوو و بارودۆخی ئەمرۆکە رەچاونەکەین و لەبەرچاو نەگرین، بەدڵنیای لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە دەبینە قوربانی بەدیهێنانی ئاشتەوایی ناوچەیی( الوفاق الاقلیمی).
دەکرێت تا بارودۆخی ناوچەکە لەململانێدایە، بتوانین ئابرومەندانە کێشەکانی ناوخۆ چارەسەر بکەین و یەک ریزی بەهێز بکەین و پاوان کاری نەهێڵین و یەک گوتاری سیاسی بۆ یەک ئەمانج ولە هەوڵدابین سوود لەم بارودۆخەی ئەمرۆکە لە بەغدا هەیە و سوود لە توانایی و برایەتی سەرۆک کۆمار و سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان وەربگرین و بە وتاری ئارامی و ئاسایش گەلەکەمان بپارێزین لە کێشە و شەر و ململانێی بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوە و زلهێزەکان، تەنها وەکو لە کۆنەوە گوتراوە پشت و پەنای کورد شاخ و یەکریزی و یەک گوتارەی یە. جارێکی تر نەگوترێت دەبوایە وامان نەکردبا و وامان کردبا.....
نووسینی: نازم دەباغ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24