riklam

ئاگادارکردنەوەیەک بۆ هونەرمەندان

ئەدەب وهونەر 03:53 PM - 2019-09-02
.

.

رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی رایدەگەیەنێت دوایین مۆڵەت بەو هونەرمەندانە دەدرێت کە بۆ ئەنجامدانی کاری هونەری پارەیان وەرگرتوەو هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.

لە ئاگادارینامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە کە بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ئیمزای کردوە رایگەیاندووە: " سەرجەم ئەو ھونەرمەندانە ئاگادار دەکەینەوە كە سودمەند بوون لە منحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری لە بوارەكەی خۆیدا، بەڵام تائێستا بەرھەمەكانیان تۆمار نەكردووە یان ئەنجام نەداوە، لە دوای دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی یەك مانگ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن، لە ھۆكاری ئەنجام نەدان یان دواكەوتنیان زانیاریمان بدەنێ".

ڕاشیگەیاندووە لە ئەگەری نەکردنی ئەو کارەدا لە رێگەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ھەنگاوی یاسایی دەگرنەبەر.

 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket