riklam

گلەیی

بابەتی گۆڕاو 03:48 PM - 2019-09-02
.

.

گلەیی

× لە کۆلیسترۆڵێک کە دانابەزێ: حەیف بۆ ئەو هەموو جگەر و دووگەی کەلێت حەرام کردم.
× لە رێککەوتنی ستراتیجی: هاتیت و رۆشتیت، نەمانزانی چیت.
× لە زوڕنا: حەیف بۆ ئەو هەموو سیرەی بێ لێدانی تۆ خواردمان.
× لە تۆڵە: حەیف تۆ هەر سەبرت هەبوو، هیچ زەبرێکمان لێ نەبینیت.
× لە شیرین: بەداخەوەم بۆ ئەو هەموو سیسرکە داماوەی لەبەرخاتری تۆ کوشتمن.
× لە ریشی پڕۆفیسۆری: شەش ساڵی رەبەق خزمەتم کردی نەتکردم بە رۆشنبیر.
× لە مەسئول: پێت حەرام بێ ئەو هەموو چەپڵەیەی بەدەم خەوەوە بۆم لێدای.
× لە مانگایەکی نەزۆک: پەشیمانم لەو هەموو نانەوردەیەی بۆم کۆکردیتەوە.
× لە بێزاریی: هەرگیز بڕوام نەئەکرد تۆش لێم بێزار ببی.
× لە خزمی شاریی: پێتان حەرام بێ ئەو هەموو شیری قوتوەی بۆم کردن بە ماست و بۆم هێنان.
× بۆ خانوویەکی تەجاوز: حەیف بۆ ئەو ئاودەستە غەربییانەی کە تیامدا دروست کردیت.
× بۆ سندووقی دەنگدان: ئای چۆن پێت رابواردین!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket