riklam

بەوێنە.. کۆنترین خوێندنگای رابردوو مۆزەخانەی ئێستا

هەمەرەنگ 02:39 PM - 2019-09-02
.

.

یەکەمین خوێندنگای هەولێر کە لە بیستەکانی سەدەی بیستەم بنیاد نراوە لە ئێستادا بوەتە مۆزەخانەو مێژووی خوێندنگاکەی تێدا نمایش دەکرێت.

لە بارەی چۆنێتی دامەزراندنی خوێندنگاکەوە شیلان جەودەت ئەحمەد ناجی بۆ PUKmedia وتی: خوێندنگای (اربیل الاولی) لەسەر دەستی ئەحمەد ناجی دامەزراوە کە کۆنترین قوتابخانەیەی شاری هەولێرە.

مامۆستا جەلیل ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد ناجی دامەزرێنەری ئەم خوێندنگایە  لە ١٩١٩/٢/١ دەکرێ بە یەکەم مامۆستای خوێندنگای سەرەتایی شاری زاخۆ و لەهەمان کاتیشدا بەڕێوەبردنە خوێندنگاکەی لە ئەستۆ دەبێت، پاشان لەدوای چەند سالێک خزمەتکردنی لە زاخۆ دەگوازرێتەوە شاری هەولێر و لە خوێندنگای سەرەتایی هەولێری کوڕان وانە دەڵێتەوەو کە خوێندکارەکان لە ماڵێکدا وانە دەخوێنن و دوای چەند ساڵێک کاتێک مامۆستا ناجی دەبێتە بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگایە ژمارەی خوێندکاران زیاد دەکات و بەو هۆیەشەوە ئەحمەد ناجی داوا لە حکومەتی عیراق دەکات بۆ دروستکردنی بینایەک بۆ خوێندنگاکە ئەوانیش رەزامەندی دەردەبڕن و ناجی دەکەن بە سەرپەرشت و بەو شێوەیە یەکەم بینای خوێندنگا لە هەولێر دروستدەکرێت لە بیستەکانی سەدەی بیستەم بە ناوی خوێندنگای (اربیل الاولی).

 

09-(5).gif

لە ئێستادا ئەم خوێندنگایە بوەتە مۆزەخانەیەکی گەورەو سەرجەم کەلوپەل و ئەو کەرەستانەی تێدا کە بەکارهاتوون و لەگەڵ کەلووپەلی مامۆستایان و وێنەی مامۆستا ژنە پێشەنگەکانی هەولێر لە رابردوو وە کارو چالاکییەکانی رابردوو و مێژوویی تێدا پارێزراوە.


PUKmedia هاژە باست

وێنەی مامۆستا ژنە پێشەنگەکانی هەولێر لە رابردوو

 

09-(11).gif

وێنەی بەشێک لە مامۆستا پیاوەکانی هەولێر

09-(12).gif

09-(13).gif

09-(1).gif

09-(2).gif

09-(3).gif

09-(4).gif

09-(6).gif

09-(7).gif

09-(9).gif

09-(14).gif

76.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket