riklam

داعش په‌لاماری سەرایا سه‌لام ده‌دات

عیراق 09:24 AM - 2019-09-02
.

.

شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی مه‌تبجیه‌ی سنوری شاری سامه‌ڕا داعش په‌لاماری هێزه‌كانی سەرایا سه‌لامی باڵی سه‌ربازی به‌ره‌ی سه‌دریان داوه‌و كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌میدیا عیراقیه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعشدا چه‌كدارێكی سەرایا سه‌لام كوژراوه‌و یه‌كێكی تریش برینداربووه‌".

 

هێزه‌كانی سەرایا سه‌لام له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی جه‌مال ئیبراهیم دلێمی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ چه‌كداره‌كانی لیوای 313 هێزه‌كانیان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌. 

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket