riklam

پاسپۆرتی عیراقی ده‌بێت به‌ ئه‌لیكترۆنی

عیراق 10:22 PM - 2019-09-01
.

.

وابڕیاره‌ پاسپۆرتی عیراقی بكرێت به‌لیزه‌ر وه‌ك هه‌نگاوێكی نوێ بۆ پارێزراوتركردنی و رێگه‌گرتن له‌ساخته‌كردنی به‌لیزه‌ر زانیاریه‌كان ده‌نوسرێت.

 

عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌: پاسپۆرتی عێراقی ده‌كرێت به‌ سیستمی ئه‌لیكترۆنی و لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می زانیاریی كه‌سی به‌ له‌یزه‌ر تێدا تۆمار ده‌كرێت و وێنه‌كه‌ش به‌ لێزه‌ر هه‌ڵده‌كۆڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری ساخته‌كاری تێدا نه‌كرێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: لاپه‌ڕه‌كانی تری پاسپۆرت وێنه‌ی پارێزگاكانی عێراقی تێدا داده‌نرێت و هه‌موو پارێزگاكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو وێنه‌ی شاره‌كان بۆ پاسپۆرتی عێراق بنێرن.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته‌ نوێیه‌، له‌ كاتی گه‌شتكردندا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان مۆری هاتن و رۆیشتن له‌ پاسپۆرته‌كانیان نادرێت و ئه‌فسه‌ری پاسپۆرت نابینن.

 

PUKmedia  كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket