riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی بۆ عیراق دووپاتده‌كاته‌وه‌

عیراق 03:30 PM - 2019-09-01
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 1-9-2019 سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت كرد.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی گرنگی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و ھه‌وڵه‌كانی بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عیراقدا، ھاوكات ئاماژه‌ی به‌ پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌ بینی ڕۆڵی گرنگی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ ھاووڵاتیانی عێراق چاوه‌ڕێی قۆناغێكی نوێی ئارامی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن.

له‌لای خۆیه‌وه‌ بلاسخارت پشتیوانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌ گشت بواره‌كاندا، ھاوكات جه‌ختی له‌به‌رده‌وامبوونی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاوێژكار و ھاریكاری و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket