riklam

ئیش ناڕوات

بابەتی گۆڕاو 02:38 PM - 2019-09-01
.

.

ئیش ناڕوات

× وەرە بەگم تەماشاکە.. ئەها چ حیکمەتێکیان نووسیوە.
- نەبڕایەوە ئەم هەموو حیکمەتە مردووت نەمرێ؟!
× ئەمەیان زۆر جیاوازە قوربان.. وەرە بیخوێنەرەوە.. بزانە بە حەیاتت شتی وا بەهێزت بیستووە؟!
- عەینەکەکەم بیرچووە.. ئەڵێ چی؟!
× نەسیحەتە ئوستاز.. ئەڵێ بۆ توڕە کردنی ئەسپ نابێ سواری کەر بیت... توو چاوی ئەولادت حیکمەتە یان حیککمەت نی یە؟
- بۆ حیکمەتیی خوا هەڵناگرێ حیکمەتە.. بەڵام ئسلوبەکەی جوان نی یە.. ئەتوانرا بە مستەوایەکی بەرزتر عەینی قسە بکرایە.
× ئا.. یەعنی تۆ لە کەرەکە ناڕازیت؟!
- جا نۆرەی ئەم بوختانەمانە.. من کوا باسی کەرم کردووە.. کەی وتومە لە کەر ناڕازییم.. ئەی هاوار تۆ بۆ هەر ئەتەوێ موشکیلەم بۆ دروست بکەی.. گوناحت ئەگات وەڵڵا.. من ..
× هێواش بەگم هێواش.. ئەوە بۆ وا ئینفیعالت کرد؟! هەمووی لەسەر کەرێک؟! خۆت ناڕەحەت مەکە گەورەم هەرچی کەری ئەم مەملەکەتە هەیە ئەیکەم بەساقەی سەعاتێکت
- خوا نەکا رۆڵە.. ئیشەڵڵا ئێمەش سەلامەت ئەبین و ئەوانیش سەلامەت ئەبن.
× حای لەوە.. دوعا بۆ کەر ئەکەی؟
- بەڵێ تەبعەن.. کەر زۆر زۆر زەرورە ئەمڕۆ..
× بۆچی زەرورە بەساقەو بم؟
- تۆ سەیری ئەم فەیلەسووفە!! رۆڵە گیان ئەگەر (کەر) نەبێ ئیش ناڕوات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket