داوه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵانی ئیسفه‌هان ده‌ستنیشان كران
ئەدەب وهونەر 10:09 PM - 2019-08-31.
ناوه‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.
به پێی راپۆرِتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عه‌لیرِه‌زا تابێش" ده‌بیر و به‌رپرسی فیسیڤاڵ، له چه‌ند حوكم و برِیاری جیادا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هانی دیاری كرد.
به‌م پێیه "ئیره‌ج ته‌هماسب" ، "ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو" ، "غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی" ، "ساره به‌یات" ، "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ، "حامید جه‌عفه‌ری" و "عه‌لی مه‌زاهیری" پێكهاته‌ی 7 كه‌سیی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه پێك ده‌هێنن.
له درێژه‌دا پوخته‌یه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی زانستی و هونه‌ریی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان ئاراسته ده‌كرێت.
ئیره‌ج ته‌هماسب
"ئیره‌ج ته‌هماسب" پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤیزیۆن، ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ئێرانیه، ئه‌و ده‌رچووی به‌شی شانۆ له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانستگای تارانه. ته‌هماسب ده‌وری ئه‌كته‌ری، ده‌رهێنان و نووسینی ده‌قی سیناریۆی فیلم گه‌لێكی وه‌كوو "كڵاوسوور و كوری پوور" ، "یه‌كێك بوو، یه‌كێك نه‌بوو" ، "كڵاوسوور و سه‌روی ناز" ، "له ژێر دره‌ختی هڵوو" و "كڵاوسوور و به‌چه نه‌نه" و هتد له كارنامه‌ی هونه‌ریدا هه‌یه.
ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو
"ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنه كه كاری خۆی به چێكردنی كورته فیلمه‌كان ده‌ست پێكرد، ئه‌و خوێندنی له به‌شی فیلمهه‌ڵگرتنی سینه‌ما له قوتابخانه‌ی باڵای ته‌له‌ڤیزیۆن ته‌واو كرد و یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی "چڵه‌كانی داری بی" بوو. له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ده‌توانرێ به زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی "رۆژێك رۆژگارێك" ئاماژه بدرێت.
حامید جه‌عفه‌ری
"حامید جه‌عفه‌ری" به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ما و ئه‌نیمه‌یشێن خه‌ڵكی ئێرانه، ئه‌و خاوه‌نی برِوانامه‌ی به‌شی ئابووری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گروپی هونه‌ریی پوویایه. جه‌عفه‌ری چالاكی پیشه‌یی خۆی به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نیمه‌یشێنی سینه‌مایی "9:20 له بووشێهر" له سینه‌مادا ده‌ست پێكرد و ئێستاكه‌ش وه‌كوو یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌ندامی فه‌رمی كۆمه‌ڵگای پیشه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌مای ئێرانه. ئه‌و به‌رهه‌مهێنانی پرِفرۆشترین ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی مێژووی سینه‌مای ئێران "شاهزاده‌ی رۆم" و "فیلشاه"ی له ئه‌ستۆدا بووه و توانیویه‌تی دیپلۆمای شانازی له هه‌ژده‌یه‌مین جه‌ژنی سینه‌مای ئێران به‌ده‌ست بهێنێت.
غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی
"غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی بواری منداڵان و مێرمنداڵان خه‌ڵكی ئێرانه. ئه‌و ده‌رهێنانی فیلمه‌كانی "زه‌ربه فه‌نی" ، "هه‌ڵاتن له ئوردوو" ، "چۆله‌كه‌ی ئه‌شی مه‌شی" و چه‌ندانی دیكه‌ی له ئه‌ستودا بووه و زۆربه‌ی چالاكییه‌كه‌ی له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ دایه. نووسینی به‌رهه‌م گه‌لێكی زۆر له بواری منداڵاندا له سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن له ئه‌ستۆی ره‌مه‌زانی دابووه.
ساره به‌یات
"ساره به‌یات" ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن و ده‌رچووی به‌شی ئه‌كته‌ری له دامه‌زراوه‌ی كارنامه‌یه. به‌یات له ساڵی 1389ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2010ی زایینی بۆ ده‌ورگێرِان له فیلمی "جیابوونه‌وه‌ی نادر له سیمین" هه‌ڵبژێردرا و له درێژه‌شدا، له‌گه‌ڵ "له‌یلا حاته‌می" ، "سارینا فه‌رهادی" و "كیمیایی حوسێنی" خه‌ڵاتی ورچی زێوینی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی له فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین به‌ده‌ستهێنا. ده‌ورگێرِانی ئه‌و له فیلمی سینه‌مایی "بیست و یه‌ك رۆژ دواتر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌درِه‌زا خیره‌دمه‌ندان" سه‌رنجی هه‌مووانی بۆ لای خۆی راكێشا.
مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده
"مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن، خاوه‌نی
برِوانامه‌ی كارناسی باڵا واته ماسته‌ری ئه‌ده‌بیاتی شانۆگه‌ری له كۆلێژی سینه‌ما و شانۆی زانستگای هونه‌ره. له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ده‌توانرێ به چالاكی له زنجیره درامای "شكۆی یه‌ك ژیان" ، زنجیره درامای "ئه‌وی دیكه" و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "ئابجی" ئاماژه بدرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها له بواری كورته فیلمیشدا چالاكییه‌كی زۆری هه‌بووه.
دوكتۆر محه‌مه‌دعه‌لی مه‌زاهیری
دوكتۆر "عه‌لی مه‌زاهیری" ده‌روونناس و مامۆستای زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتی تاران و سه‌رۆكی كۆلێژی زانسته‌كانی په‌روه‌رده و ده‌روونناسی له زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتییه. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌روونناسانی ئێرانه و به‌شی پیشه‌یی و پسپۆرِانه‌كه‌ی ده‌روونناسیی منداڵه. مه‌زاهیری وتارگه‌لێكی زۆری له بواری ده‌روونناسی له گۆڤار و بڵاڤۆكه جۆراوجۆره‌كاندا چاپ كردووه. ئه‌و هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین كتێبیشه له‌م بواره‌دا.
مه‌نسوور جیهانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25