riklam

نوێنه‌ران هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌دات

عیراق 07:26 PM - 2019-08-31
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵی جددی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی نوێی یاساداناندا، نوێنه‌ران یاسای نه‌وت غاز په‌سه‌ند بكات.


شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 31-8-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ راسپارده‌كانی لیژنه‌ی دارایی بانگهێشتی وه‌زیرمان كرد، یه‌كێك له‌ راسپارده‌كان داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌ كه‌، له‌م وه‌رزی یاسادانانه‌دا یاسای نه‌وت و غاز بخاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت.

راشیگه‌یاند: لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌و یاسایه‌ لیژنه‌ی نه‌وت و گازه‌ له‌ نوێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ به‌ده‌ر له‌ ره‌هه‌نده‌ ئابورییه‌كه‌ی ره‌هه‌ندی سیاسیشی هه‌یه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه‌ هه‌یه‌ هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌سڕه‌و به‌غداشه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن، كه‌ شاری كه‌ركوكیش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌، وتیشی: هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی نوێی یاساداناندا كار بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بكرێت، چونكه‌ یاسای نه‌وت و غاز به‌شێك له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها نێوان به‌غداو ئه‌و پارێزگایانه‌ی تری عیراق له‌ به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و غازن.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket