كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت

كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت


31/8/2019 12:59:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بۆ ئەنفالەكان 15 ساڵ چاوەڕوانیمان  كرد, تا وردە وردە روفاتی بەشێكی بچوكیان هاتەوە, لە قۆناغی بێسەروشوێنییەوە چوونە قۆناغی شەهادەت, بارزانیەكان 20 ساڵ , فەیلیەكان 23  ساڵ,  وەلێ بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆیی هەموو لایەنەكان 23 بۆ 25 ساڵی خۆی تێپەڕاند,كە پشكی زۆریان دیلی جەنگ بوونە و  دەبوایا بە پێی رێكەوتنامەی جنێفی 12ی ئابی 1949 مامەڵەیان لە گەڵدا بكرابایا و مافەكانیان پارێزراوبایاو لە گەڵ رێكەوتنی لایەنە بەشەڕ هاتووەكان ئازاد بكرانایا, چ وەك جەستە وە چ وەك چارەنوس, تا ئێستا دایك و خوشك و هاوسەرو منداڵەكان لە گەڵ هەر هەواڵێكدا دڵیان رادەچەڵەكێت" هەرچەندە بێسەروشوێنكردن مێژوویەكی كۆنتری لە كوردستاندا هەیە" كەسوكارەكانیان عەوداڵی  خەبەری نوێن , پارچە قوماشێكن, گۆڕێكن, چیرۆكێكن, هاوكاری و قەرەبوو و داوای لێبوردن و مۆنمێنتێكن,  چاوەڕوانی رۆژێكن تیایدا پڕ بە دڵ  بدەن لە قوڵپەی گریان, بەدیار گۆڕێكەوە بگرێن , چاوەڕوانی پێشەنگێكن وەك دایكانی شەمەی ئەستەمبوڵ و دایكانی پلازا دی مایۆی بۆینس ئێرسن, لە رۆژێكدا وێنەی خۆشەویستەكانیان هەڵبگرن و بۆ چەند چركەیەك بە ئازیزانیان شاد بنەوە, لە گەڵ گریاندا رق و داواكانی خۆیان بەتاڵ بكەنەوە, ئەوەی لە ناخیاندا قوڵپە دان بیهێننە قسەو رق و ئازارەكانیان بەتاڵ بكەنەوە.

بێسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی و رێكەوتنامەی جنێف و رێكەوتنامەی نێونەتەوەیی دژ بە بێسەروشوێنكردن و دادگای تاوانی نیودەوڵەتی و ... ە , بە پێی پەیمانامەی رۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیەوە, واتا تاوانێكی زەق و گەورەی جیهانیەو كات و شوێن تاوانكار لە سزا ناپارێزێت, هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە, بە هیچ بەهانەیەك, كە تاوانكار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.

بە بێسەروشوێنكردن پێشێلی مافی ژیان, مافی داكۆكی لە خۆ, مافی ئەشكەنجە نەكردن, مافی چارەسەری پزیشكی, مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە, مافی ناسنامە, مافی وتنی راستیەكان, مافی قەرەبووكردنەوەو داوای لێبوردنكردن , مافی رێزگرتن لە تەرمی قوربانییەكان.....ی قوربانی پێشێلكراوە, هاوكات بێسەروشوێنكردن پێشێلی مافی بنەماڵەكانیشیانە لە دابین نەكردنی ئاسایش , مافی ئابووری بۆ ژیان, مافی خوێندن,چارەسەری تەندروستی و مافی دەرخستنی راستیەكان و نە شاردنەوەی حەقیقەتەكانە.

بێسەروشوێنكراوان بارمتەی پارتە بەشەڕ هاتووەكانن نەك كەس و گروپ, بۆیە دیاریكردنی چارەنووسیان ئەركی پارت و لایەنەكان و سەركردەی لایەنەكانە نەك دەزگایەكی دی.

لەم یادەدا, 25 ساڵ چاوەڕوانی كەم نییە, پێویستە دەسەڵاتدارانی كوردستان چارەنووسی بێسەروشوێنكراوانی كوردستان دیاریبكەن و لیژنەیەك بە بەشداری رێكخراوە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان پێك بهێنن, بۆ دەرخستنی راستییەكان و قەرەبووی قوربانییەكان لە روی " ئابووری, داوای لێبوردن كردن, وتنی راستیەكان, دیاریكردنی چارەنووس, دروستكردنی مۆنمێنتی یاداوەری و دیاریكردنی رۆژێك بۆ بێسەروشوێنكراوان. ....".

وەك پشتیوانیكەرێكی هەمیشەیی بنەماڵەی بێسەروشوێنكراوان, تەنها دەتوانم بڵێم دڵم لە گەڵ  دڵی دایكانیانە, بۆیە هەمیشە تاكە كەس بوومە لە گەڵتان بەڵام ئازارم وەك ئێوە نەبووە, بەڵكە خەمی ئێوە خەمی منیش بووە.

عەلی مەحمود محەمەد

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .


                                           

گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت


پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌و به‌شێوه‌یه&...


  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
  دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه&zwn...


   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌
  11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر


کاریکاتێر