riklam

شەوە تاریکەکانی ژیان خەم دەنوسنەوە بڵاودەکرێتەوە

ئەدەب وهونەر 11:22 AM - 2019-08-31
.

.

کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاو کردنەوە دیوانی شیعری شاعیری کۆچکردوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ دیوانی شیعری شەوە تاریکەکانی ژیان خەم دەنوسنەوە لە نوسینی شاعیری کۆچکردوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر دەناسێنرێت و دواتر لەلایەن رۆژنامەنوس رێبوار محەمەد یوسف هاوسەری کۆچکردوو بەسەر ئامادەبواندا دابەشدەکرێت.

کۆڕەکە رۆژی یەک شەممە 1-9-2019 سەعات 10و 30 دەقیقەی بەیانی بەڕێوەدەچێت.

كەژاڵ ئیبراهیمی شاعیر لە ساڵی 1968 لە شاری قەڵادزێ‌ لەدایك بووە . لە ساڵی 1987ەوە دەستی بە نوسین كردووە و خاوەنی 15 دیوانی شعریە، لە ساڵی 2018 و لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


PUKmedia تایبەت

١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket