riklam

كایلاس وتی:

بیروڕا 11:03 AM - 2019-08-31
.

.

كایلاس چالاكوانێكی جیهانیە لەبواری كارپێنەكردنی منداڵان، چەندین فلیمی دیكۆمێنتاری لەسەر مندالان  كە كاریان پێدەكردن دەرهێناوە ،  تا ئێستا (8000) هەشت هەزار منداڵی رزگاركردووە، لەسەر ئەو چالاكیانەی خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشراوە ، لە هەشتەمین كۆنفراسی ((EI )) كە لە 19 تا 26 تەموز لە بانكۆكی پایتەخی تایلاند بەڕێوەچو، وتارێكی تێروپڕی لەسەر منداڵ و پەروەردە و مامۆستا پێشكەشكرد، لەبەر گرنگی ناوەرۆكەكەی بە پێویستم زانی پوختەیەكی بخەمەڕو:

 پوختەی  وتارەكەی كایلاس .....

خۆشبەختم روبەڕو لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵك دادەنیشم كە پڕن لەئاگر و ساردی، لەو بارەیەوە چیرۆكێكی گێڕایەوە وتی(( پیاوێك لە دارستان دەژیا، مەلیكی ئەو دەڤەرە سوربوو لەسەر ئەوەی كوڕەكەی بنێرێتە لای ئەو كابرایە دارستانیە كەلە ناو كوخێكی بچوك دەژیا، تاوەكو فێری بناماكانی ژیانی بكات، منداڵە ئەمیر چووە دارستانەكە و لە دەرگای كابرای دا، ئەویش وتی كێیە؟ وتی ئەمیرم ئەویش دەرگای نەكردەوە،  كوڕە گەڕایەوە لای باوكی وتی دەرگای نەكردەوە، مەلیك جارێكیتر ناردیەوە لای و لە دەرگای دا، ئەمجارە كە وتی كێیە؟ ئەمیرەكە تەنها ناوی خۆی وت، وتی گەورەم ئەگەر بزانم كێم پێویستم بەوە نەدەبوو بێمە ئێرە ، ئینجا  كابرا قبوڵی كرد بچێتە لای و فێری بكات، (12) ساڵ لای مایەوە، پاشان ویستی بڕوات، بەر لەوەی بڕوات، كابرا پێی وت ئێستا دەزانی كێیت، وتی ئێستا ئاگرم و دنیا روناك دەكەمەوە، كێ دەتوانێ ئەوە بكات ئەگەر مامۆستا نەبێت؟ لەبەر ئەوە وتم هەست دەكەم لەبەردەم ئاگرم كە ئێوە وزەتان پێیە، لەبەر ئەوە دنیا روناك دەكەنەوە، هەست دەكەم جیهان بەئێوە روناك دەبێتەوە، كەستان دامەمێنن هەر ئاگر بن  هەر كەسە و بەرێگای خۆتان، من لە ساڵی 1980 وازم هێناوە لە مامۆستایەتی بەڵام لەناوو ناوەڕۆكا هەر مامۆستام . 

ئەمڕۆ پرسیارێك دروست دەبێت بۆچی پێویستە مامۆستایان وازنەهێنن سور بن لەسەر پەیامەكانیان، لەبەرئەوەی جیهان لە مەترسی دایە، ژینگە لە مەترسیدایە، دیموكراتیەت لە مەترسیدایە، ئەگەر مامۆستا ئەو بەرپرسیاریەتیە هەڵنەگرێت ئەی كێ بیكات؟ ئێستا (428)ملیۆن منداڵ لە هەژاری جۆراوجۆردان، نیوەیان تەمەنیان لە (10) ساڵ كەمترە، لەم جیهانە لەهەر(50) منداڵ یەكێكیان لە شوێن لەتێ نانی خواردن دەگەڕێت، لەبەر ئەو زۆرداریەی لە جیهان دەكرێت، (50) ملیۆن منداڵ بەهۆی كارەساتە سیاسی و سەربازی و ژینگەیەكان بەردەوام بێ جێن، لەو ماوەیە منداڵێكی سوریم لە ئەڵمانیا دیت لاقەكانی بڕابۆوە، وتی بە بۆمب وام لێهاتوە، وتم دەخوێنی؟ وتی ماڵی خۆم دەوێت كە لە  كوێرە دێیەكی سوریە، بۆ منداڵ شوێنی حەوانەوە گرنگە خوێندنیش گرنگترە، راستە لەساڵی (2000)ەوە هەندێك پێشكەوتن هاتۆتە ئاراوە لەبواری كاری پێنەكردنی منداڵان، بەڵام هێشتان (121)ملیۆن منداڵ كاریان پێدەكرێت، وەك فرۆشتن و سێكس و بەكارهێنانیان لەبواری جۆراوجۆر كە دژی یاسا و ریساكان، لە 2030 بە پێی پێشبینیەكان ژمارەیەی  تەسەڕوب زۆر دەبێت كە هاوتا دەبێت لەگەڵ ئەو ژمارانەی ئێستا فورسەتی خوێندنیان نیە، خوێندنی ئەهلی هۆكارێكە بۆ دوور كەوتنەوەی منداڵان، ژمارەیەكی زۆر مامۆستای باشمان هەیە بەڵام  لەبەر ئەوە حكومەت ژیانیان فەراهەم ناكات، ناتوانن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن، ناشتوانێ رەخنەش بگری چونكە سەركردەكان ناتوانن  قبوڵی رەخنە بكەن .

گۆڕانكاری هەر بە ئێوە دەكرێت، كاتێك روناكی توشی مت بوون دەبێت دنیا دەكەوێتە بەر مەترسی تاریكی و روبەرەكە دادەپۆشێ، دیموكراتیەتیش روبەڕوی زۆرداری دەبێتەوە سەركردەكان دەردەكرێن بەڕاستی سەركردەكانیش مامۆستاكانن، ئێوەن، بۆ سەلماندنی ئەو راستیە ئاماژەی بەوەكرد كاتێك ئاگرێك لە دارستانێك بەربوو هەموو ئاژەڵەكان بە گەورەو بچوكەوە رایان كرد، یەك چۆلەكەی بچوك خەریكی ئاگرەكە بوو، وتیان تۆ چی دەكەیت؟ وتی ئاگەرەكە دەكوژێنمەوە بەو دڵۆپە ئاوەی بە دەنوكمەوە دەیهێنم، كەوایە ئێوەن دەتوانن هەموو شتێك بكەن، كەوایە  مەوەستن و مەشترسێن ئێوەن ئاگر، دنیاش هەر بە ئێوە روناك دەبێتەوە .

عەبدولواحید محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket