riklam

یەکەم قاوەخانەی کلتوری لە خورماتوو کرایەوە

هەمەرەنگ 08:45 PM - 2019-08-29
.

.

بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی جەماوەری خورماتوو و بە هاوکاری خێرخوازان و گەنجانی خورماتوو لە قەزای خورماتوو بۆ یەکەم جار قاوەخانەیەکی کلتوری بە ناوی ( قاوەخانەی ماڵی کلتوری ) کرایەوە بۆ سەرجەم چین و توێژ و نەتەوەکانی خورماتوو.

قاوەخانەکە کلتوریە و بۆ گەنجان و هونەرمەندان و خوێندکاران و هەموو چینەکانی تری خورماتوو و لە بەشێک لە قاوەخانەکە کتێبخانەیەک تیادا کراوە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان بە خوێندنەوەی کتێبە و سەردانی ئەو قاوەخانەیە دەکەن.

لای خۆیانەوە هاوڵاتیانی خورماتوو لە ڕێگای PUKmedia وە خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە کردنەوەی ئەو قاوەخانەیە چونکە دەبێتە جێگایەک بۆ کۆبونەوەی خەڵکی خورماتوو و ئاڵوگورکردنی بیر و ڕای یەکتر و زۆر سوپاسی ئەو کەس و لایەنانەیان کرد کە بەم کرە هەستاون داواکار بون ئەمە دوا کاری لەم شێوە نەبی چونکە شارەکە پێویستی کاری لەم جۆرەیە.

PUKmedia عەدالەت میعاد_خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket