riklam

سكرتێری ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عیراق كۆچیدوایی كرد

ئەدەب وهونەر 07:28 PM - 2019-08-28
.

.

سكرتێری گشتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عیراق به‌ روداوێكی هاتووچۆ كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ ئه‌مڕۆ 28-8-2019 به‌هۆی روداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر_به‌غدا، ئیبراهیم خه‌یات سكرتێری گشتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عیراق گیانیله‌ده‌ستدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ فستیڤاڵی (نافع ئاکرەیى) ویستویه‌تی سه‌ردانی ئاكرێ بكات.

(ئیبراهیم خەیات) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ ساڵی 2005 كاری كردوه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی یه‌كێتی نوسه‌رانی عیراق بوه‌و وته‌بێژی راگه‌یاندنیشان بوه‌و لەماوەى تەمەنى ژیانیدا ئەدیبێکى بەتواناو ورد بووە، هەمیشە ویستویەتى پەیوەندى ئەدەبى و روناکبیرى نێوان هەردوو نەتەوەى کورد و عەرەب لەیەکەوە نزیک بکات و کارى هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەى خاوەن قەڵەمێکى ئاشتیخوازنە بووە.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket