riklam

بەم نزیكانە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دیكەی سەماوە هەڵدەدرێنەوە

جینۆساید‌‌ 01:04 PM - 2019-08-28
.

.

پشكنینی DNA  بۆ روفاتەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە دەكرێت و  بەرێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانییش دەڵێت، مانگی داهاتوو دەست بە هەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی دیكە دەكرێت.

لەوبارەیەوە ئەدیب لەتیف بەرێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: كاروباری هەڵدانەوە و هەڵگرتنەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە تەواو بووە و سەرجەم روفاتەكان لە پزیشكی دادی بەغدان.

وتیشی: لە ئێستادا سامپڵی روفاتەكان وەردەگیرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی DNA  بۆیان.

راشیگەیاند: بڕیارە مانگی داهاتوو دەست بە هەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی دیكەی سەماوە بكرێت.

رۆژی سێشەممە 23-7-2019، بەئامادەبوونی وەفدی تایبەتی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دەستەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەدەزگای شەهیدانی عیراق،  یەكەم  گۆڕی بەكۆمەڵ لەسەماوە هەڵدرایەوە كە 171 روفاتی تێدابوو و زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket