riklam

كتێبی چین زلهێزی نوێی جیهان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کتێب 10:00 AM - 2019-08-28
.

.

" چین زلهێزی نوێی جیهان" له‌لایه‌ن ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵاوه‌ نووسراوه‌،  ئه‌م كتێبه‌ باسی لایه‌نی جوگرافی، مێژوو، سیاسه‌ت، ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆژی چین ده‌كات. هه‌روه‌ها باسی خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌كانی چین ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش نووسه‌ر تیشكی خستۆته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورد و چین.

ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی PUKmedia ڕایگه‌یاند: ئه‌م كتێبه‌ ساڵی 2009 بۆ یه‌كه‌مجار چاپم كرد، به‌ڵام ئه‌م چاپه‌ نوێیه‌ دووباره‌ چاوپیاخشاندنێكی نوێم بۆ ڕه‌وشی نوێی چین كردووه‌،  له‌م ده‌ ساڵه‌ی پێشوودا به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی ئابووریی و سیاسی و ته‌كه‌نه‌لۆژییه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك داتا و ئاماری نویێ تێدایه‌. جگه‌ له‌وه‌ش دوو گه‌شتنامه‌ی خۆم بۆ وڵاتی چین، كه‌ له‌ ساڵی 2015 و 2019 دا  كردوومه‌، له‌م چاپه‌ نوێیه‌دا بڵاوم كردۆته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م كتێبه‌ هه‌ژده‌هه‌مین كتێبی نووسه‌ره‌، ئه‌م كتێبه‌ش له‌ لایه‌ن كتێبخانه‌ی ره‌هه‌ند چاپ كراوه‌.

سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28-8-2019 مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی چین زلهێزی نوێی جیهان له‌ كتێبخانه‌ی ڕه‌هه‌ند له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات دوو كتێبی دیكه‌ی چاپی ڕه‌هه‌ند بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 PUKmedia  باشیلا جەعفەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket