riklam

قه‌ڵادزێ.. ژنێك خۆی سوتاند

ژنان‌ 11:14 PM - 2019-08-27
.

.

ئه‌مشه‌و له‌ قه‌ڵادزێ ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵان له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌سوتاوی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌.

 

راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌:"سه‌عات 10:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ژنێك به‌ناوی ( م . ع . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 1983، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی له‌ لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" به‌ وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌، چونكه‌ باری ده‌رونی ناجێگیر بووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ لای پزیشك، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ ڕێژه‌ی سوتاوه‌كه‌ی زۆره‌، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

 

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket