دارستانه‌كان گرنگن...
بیروڕا 09:32 PM - 2019-08-27.
دارستانه‌كان گرنگن بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی
نمونه‌ش دارستانه‌كانی ئامازۆن...
• ئاشكرایه ژینگه‌ی گۆی زه‌وی له‌چه‌ند توخمێكی سه‌ره‌كی ه پاڵ ئاو و خاك و هه‌وادا پێكهاتوه كه یاریده‌ده‌رن بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبونی ژیان و مانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌كه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه. له‌وانه‌ش دارستانه‌كان و بیابان و شاخ و داخ و گرد و دۆڵ و كانیاو و ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و بوونی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌كه‌كان و ده‌ریا و زه‌ریاكان و زۆری تریش. كه‌هه‌ریه‌ك له‌م توخمانه گرنگی و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پاكڕاگرتن و به‌رده‌وامبوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
• ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌تدا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر بریتیه له دارستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دارستانه‌كانی ئامازۆن به‌تایبه‌تی كه گه‌وره‌ترینه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و پانتاییه‌كه‌ی 6900000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی داگیركردوه له كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین و له 9 وڵاتی ((به‌ڕازیل و پیرۆ و فه‌نزه‌وێلا و كۆلۆمبیا و پۆلیڤیا و گیانا و ئه‌كوادۆڕ و سۆرینام و گۆیانی فه‌ڕه‌نسی) كه به‌ته‌نها 2/3 ی ئه‌م دارستانه ده‌كه‌وێته وڵاتی به‌ڕازیله‌وه و ئه‌م دارستانه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 55 ملیۆن ساڵ و قه‌واره‌كه‌ی 48 جار له ڕووبه‌ری ئه‌مریكا گه‌وره‌تره و ڕێژه‌ی 40% هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتینی داده‌پۆشێت.
• زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م دارستانه
ئه‌م دارستانه به‌هۆی گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رچواندنی گازی ئۆكسجین كه به‌سووده بۆ هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان كه به‌ڕێژه‌ی20% ئۆكسجین به‌رهه‌مده‌هێنێت به(( سیه‌كانی جیهان )) ناوده‌برێت ،ئه‌م دارستانه ئه‌م چه‌ند تایبه‌تمه‌نیانه‌ی لای خواره‌وه‌ی هه‌یه كه له زۆرێك له‌دارستانه‌كانی تری جیهاندا نین له‌وانه:
1. گه‌وره‌ترین دارستانه كه ژیانی وشكانی و ئاوی و ئاژه‌ڵی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی گه‌وره و جیاواز به‌بێ هه‌ستكردن به كه‌موكوڕی ژینگه‌یی.
2. به‌رده‌وامترین دارستانه له‌ڕووی كه‌شوهه‌واوه،پله‌ی گه‌رمای له 27 پله تێپه‌ڕناكات،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌درێژایی ساڵ بارانی لێده‌بارێت،ئه‌وه‌ش بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی و ژیانی كێوی دارستانه‌كانه.
3. پێی ده‌وترێت ((سیه‌كانی جیهان )) چونكه 20% ی ئۆكسجینی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه دانیشتوانی زه‌وی هه‌ڵیده‌مژن به‌پێی ئاماری ده‌زگای گه‌ردوونی به‌ڕازیلی.
4. گه‌وره‌ترین جۆری دار له‌خۆده‌گرێت كه 750 بۆ 16000جۆرن،زۆر جۆری جیاوازی گوڵی تیادایه كه تائێستا نه‌بینراون كۆی ژماره‌ی داره‌كان بریتیه له 309 ملیار دار.
5. سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاوی شیرینی جیهانه،چونكه 5 ڕووباری گه‌وره له‌خۆده‌گرێت كه به‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه و له به‌ناوبانگترینیان بریتیه له‌ڕووباری ئامازۆن.
6. له‌و پێنج ڕووباره‌دا زیاد له 3 هه‌زار جۆر ماسی جیاوازی تیادایه.
7. زیاد له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار جۆر مێرووی تیادایه.كه هه‌یانه زیانبه‌خش و هه‌شیانه زۆر مه‌ترسیدارن.
8. ئه‌م دارستانه زۆرێك له جۆری ناوازه و كه‌م و مه‌ترسیدار و نه‌بینراو له ئاژه‌ڵی تیادایه،كه تائێستا نه‌بینراون.
9. باڵنده‌ی تیادایه بۆ پاراستنی دارستانه‌كه،وه‌ك باڵنده‌ی ((تۆقان))كه ده‌نگێكی به‌رزی هه‌یه و له دووری كیلۆمه‌تر و نیوێكه‌وه ده‌نگی ده‌بیسرێت وهه‌ركات مه‌ترسی ڕووبكاته دارستانه‌كه به‌ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ی هه‌موو گیانه‌وه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه.
10. جۆری زۆر مه‌ترسیدار له جاڵجاڵۆكه و ماری تیادایه و داده‌نرێت به جێگه‌ی سه‌ره‌كی ماره هه‌ره مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك ماری ئاناكۆندای زه‌به‌لاح.
11. جۆرێك له شه‌مشه‌كوێره‌ی تیادایه كه خوێنمژن و بۆقی زۆر ژه‌هراویشی تیادایه.
12. زیاد له 12هه‌زار جۆر ڕوه‌كی تیادایه كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و زیاد له 3هه‌زار جۆری میوه‌شی تیادا. سروشتی گه‌ڵای داره‌كانی زۆر گه‌وره و پانن كه ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی باران به زه‌وی دارستانه‌كه دوای 10 خوله‌ك ئه‌وكات باران ده‌گاته زه‌وی دارستانه‌كه به‌هۆی ئه‌و گه‌ڵا پانانه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م دارستانه گرنگی و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی ته‌واوی گۆی زه‌وی نه‌ك به‌ته‌نها وڵاتان و كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین.
• مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئه‌م دارستانه
گه‌لێك مه‌ترسی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دارستانه بونه‌ته‌وه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا و گرنگترینیان:
1. ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تی له‌وه‌زره وشك وگه‌رمه‌كانی ساڵدا و به‌پێی ئامارێكی په‌یمانگای نیشتیمانی به‌ڕازیلی بۆ لێكۆڵینه‌وه گه‌ردونیه‌كان ڕایگه‌یاندوه كه 72هه‌زار ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌ساڵی 2019دا ڕوویانداوه و تۆماركراون،به‌ڕێژه‌ی 83% به‌رزتره له‌ساڵی 2018،ئه‌مه‌ش به‌رزترینه له‌ساڵی 2013وه.ئاشكرایه ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی دارستانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕووی دره‌خت و میوه و ئاژه‌ڵ و مێروه‌كان و پوش و په‌ڵاش و ..هتد وكاره‌ساتێكی مرۆیی و ژینگه‌یی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ریه خراپه‌كانیشی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه بسه‌ر هه‌موو جیهاندا.
2. هه‌ڵمه‌تی بڕینه‌وه و وشككردنی دار و ده‌رخته‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمپانیا و مافیا و گروپه‌كانه‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پڕۆژه‌كان.
3. دامه‌زراندنی ڕێگای خێرا و كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێبوه‌كان بونه‌ته مه‌ترسی گه‌وره بۆ نه‌مان و بچوكبونه‌وه‌ی ئه‌م دارستانه.
4. چاندنی ڕووه‌كه بێهۆشكه‌ره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار و گروپه مافیاییه‌كانه‌وه له‌ناو ئه‌م دارستانه‌دا.
5. دامه‌زراندنی كارگه‌ی گه‌وره‌ی پشه‌سازی له‌ناو دارستانه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڕینه‌وه و وشككردن و نه‌مانی دارودره‌خته‌كان.
به‌م شێوه‌یه مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئه‌م دارستانه به‌ڕێژه‌ی 60% و به به‌رده‌وامیش له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه،كه ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش ده‌بنه هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گازی ئۆكسجین و زیادبوونی ڕێژه‌ی ده‌رچوونی گازی كاربۆن به 25% و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی ده‌دات كه یه‌كێكه له‌دیارده زیانبه‌خشه‌كان بۆ ته‌واوی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
• كاردانه‌وه و هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌اگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانی ئامازۆن
خۆشبه‌ختانه له دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانی ئامازۆن له 14/8/2019 و به‌رده‌وامبوونی تاكو ئێستا و بۆماوه‌ی زیاد له 10 ڕۆژه،كۆنگره‌ی وڵاتانی G7 له فه‌ڕه‌نسا ده‌به‌سرێت كه 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگ باس ده‌كرێن كه یه‌كێكیان بابه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دارستانه‌كانی ئامازۆنه له به‌ڕازیل كه له ئێستادا به‌گه‌رمی بۆته قسه و باسی كۆڕوكۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كردویانه‌ته كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداری جیهانی و مرۆڤایه‌تی نه‌ك وڵات و ناوچه و كیشوه‌رێكی دیاریكراو.بۆیه كۆنگره‌كه به‌جدی و گه‌موگوڕیه‌وه داوا له به‌ڕازیل ده‌كات كه هیمه‌تی زیاتر بكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ی توندیشیان له‌سه‌رۆكی به‌ڕازیل(( جائیر بۆكسۆنارۆ))ش گرتوه كه هه‌ندێك هه‌ڵوێست و گوتاری دژ به‌ژینگه‌ی داوه و به‌كه‌مته‌رخه‌می ناوده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی بازرگانی به‌ناوی (( ته‌كه‌تولی میركوسور)) له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینیدا ده‌كه‌ن.ئه‌وروپیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا و ئێڕه‌له‌ندا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا‌و ..هتد. هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
ئه‌مریكاش داوای هه‌رچی زووتری كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاریه‌كیشه بۆ به‌ڕازیل.له‌به‌ر گرنگی و كاریگه‌ری دارستانه‌كانی ئامازۆن بۆ سه‌ر ته‌واوی ژیانی گۆی زه‌وی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مانۆیل ماكرۆن ڕایگه‌یاند(( به سووتاندنی دارستانه‌كانی ئامازۆن ماڵه‌كانمان ئاگر ده‌گرن)).
كۆنگره‌ی G7 بڕیاریاندا كه یارمه‌تی مادی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و به‌ریتانیا بڕی 10ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شكردوه.
به‌ڵام سه‌رۆكی به‌ڕازیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه(( ڕێگه به‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نادات و ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ڕووداوێكی سروشتیه و له‌هه‌موو وڵاتێكدا ڕووده‌دات و ڕه‌خنه له ئه‌ورپیه‌كانیش ده‌گرێت كه وه‌ك سه‌رمایه‌دارێكی داگیركه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و بابه‌ته‌كه‌شدا ده‌كه‌ن.ناكرێت ئه‌م بابه‌ته بكه‌نه بیانوو بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ و فشاری ئابوری بۆسه‌ر به‌ڕازیل)).
له‌به‌رامبه‌ریشدا وڵاتی چین بڕیاریدا كه هه‌رچی ده‌كرێت بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ئه‌نجامبدرێت و داری زیاتر بڕوێنرێت و تاڕووبه‌ری دارستانه‌كان بگاته 200ملیۆن هێكتار تاساڵی 2035.
به‌هه‌مان شێوه كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان له هونه‌رمه‌ند//لیوناردۆ دی كاپرۆی و گۆرانی بێژ //مادۆنا و یاریزان// كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌ستاون به پێشكه‌شكردنی هاوكاری مادی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی دارستانه‌كانی ئامازۆن،ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مریكی لیوناردۆ دی كاپریۆ بڕی 5 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه.
• ده‌رئه‌نجام و كۆتایی
ئاشكرایه ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌و دارستانانه‌دا هه‌ندێكیان سروشتین و هه‌ندێكی تریشیان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌به‌رنامه ڕێژی ئه‌نجامده‌درێن،كه هه‌ردوو جۆره‌كه به‌زیانی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌وی و سروشتی و مرۆیی ده‌شكێته‌وه بۆ سه‌ر ژیانی ته‌واوی گۆی زه‌وی و كاره‌ساتی گه‌وره و مه‌ترسیداری ژینگه‌یی جیهانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر له‌م وه‌رزی هاوین و گه‌رمایه‌دا ئاگركه‌وتنه‌وه له‌دارستانه‌كانی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیا و یۆنان و ئیسپانیا و گه‌لێكی تریش كه‌وتونه‌ته‌وه،ئه‌وه‌تا له ساڵی 1970وه نزیكه‌ی 1ملیۆن و400هه‌زار هێكتار دارستان نه‌ماون.هه‌ربۆیه وڵاتی به‌ڕازیلیش وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی خاوه‌ن دارستانه‌كانی ئامازۆن ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و گله‌یی زۆر بۆته‌وه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی و ڕێگه‌نه‌گرتنی له سه‌رمایه‌دار و مافیاكان بۆ بڕینه‌وه و سووتاندن و نه‌هێشتنی دارستانه‌كان،هه‌رچه‌نده به‌هه‌موو هه‌وڵی خۆی و به‌به‌شداری 44هه‌زار سه‌رباز و 2 فڕۆكه‌ی جۆری C-130 Herculesكه بڕی 12هه‌زار لیتر ئاویان به‌كارهێناوه بۆ كوژاندنه‌وه و خامۆشكردنی ئاگره‌كه.به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند كه كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبه‌ره فراوانه كارێكی ئاسان نیه و كاتی پێویسته.
• له‌كۆتایدا گرنگه ئه‌و ڕاستیه وه‌بیر هه‌موان بهێنینه‌وه كه دارستانه‌كان سه‌رمایه و سامانی هه‌موو مرۆڤایه‌تین له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌ركی هه‌موانیشه به‌وڵاتان و كۆمه‌ڵگاكانه‌وه كاری پێكه‌وه‌یی و به‌رنامه ڕێژی و پلانی زانستیان هه‌بێت بۆ پاراستن و ڕێگه‌گرتن له‌ئاگركه‌وه‌تنه‌وه‌ی ئه‌و دارستانانه،چونكه دارستانه‌كان سه‌رچاوه‌ی هه‌واو و ئاو و خاكی پاكن بۆ مرۆڤایه‌تی و ته‌واوی گیانه‌وه‌ران به ئاژه‌ڵ و ڕوه‌كه‌كانیشه‌وه.بۆیه ناكرێت خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌م بین له‌ئاستیاندا،ئه‌ركی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شه كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌سنوری وڵات و ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بڕیار و یاسای پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ زیاتر پاراستنی دارستان و له‌وه‌ڕگاكان و ڕێگه‌گرتن له ئاگركه‌وتنه‌وه‌و غرامه‌كردن و سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و هه‌روه‌هاش به‌به‌رنامه و پلانی زانستی هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك و گروپ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان پیاده بكه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و گرنگی دارستان و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی گۆی زه‌وی و ئه‌ویش به ڕوواندنی زۆرترین ژماره‌ی دار‌و دره‌خته‌كان ده‌بێت.
كوردستانی خۆشمان هیچ به‌ده‌ر نیه له‌و یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیانه و هه‌ق وایه له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردستانه‌وه یاسا و ڕێسای پێویست له‌وباره‌ویه‌وه ده‌ربچێت به‌خزمه‌تی زیاتری پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان له پیسبوون و سووتاندن و له‌ناوچوون (( چونكه ساڵانه به ده‌یان هه‌زار دۆنم له پوش و په‌ڵاش و پاوان و دارستانه سروشتیه‌كان له كوردستاندا به به‌رنامه و له‌ڕێگه‌ی ده‌ستی تێكده‌ر و هه‌ندێك جاریش به‌هۆی سروشتیه‌وه كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه ڕووده‌ده‌ن))،چونكه چه‌نده ژینگه‌یه‌كی پاكوخاوێنمان هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش تاكێكی ساغڵه‌م و ته‌ندروستمان ده‌بێت له‌ڕووی جه‌سته‌یی و بیركردنه‌وه و ئازادی و داهێنان و به‌خششه‌كانیانه‌وه،جا باله‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی پاكوخاوێندا له كوردستان و جیهاندا كاربكه‌ین بۆ پاراستنی ژینگه‌كه‌مان له ئاو و خاك و هه‌وا و ژیان و شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیش بۆ سه‌دان ساڵی تر درێژه پێبده‌ین.
سه‌رچاوه‌كان:
=========
1. https://www.elwatannews.com
2. https://ar.wikipedia.org/wiki
3. https://www.aljazeera.net/news
4. http://www.bbc.com/arabic
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17