riklam

نادیه‌ موراد ئازاری ژنانی ئێزیدی ده‌گه‌یه‌نێته‌ G7

ژنان‌ 06:58 PM - 2019-08-27
.

.

له‌ لوتكه‌ی كۆمه‌لًه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازی جیهان كه‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێوه‌چوو، نادیه‌ موراد كچه‌ ئێزیدی رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعش و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ك نوێنه‌ری " ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو" له‌لایه‌ن ئیمانوئیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه‌ به‌ ره‌سمی بانگهێشتكراو به‌شداربوو .

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهان نادیه‌ موراد له‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كردو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ناخۆشی و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ژنان و كچانی ئێزیدی هات له‌ سه‌رده‌ستی دڕه‌نده‌ترین رێكخراوی سه‌رده‌م كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوو، كاتێك شه‌نگال داگیركرا له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌وردی باسی له‌و بارودۆخه‌ كاره‌ساتباراروییه‌ ده‌روونییه‌ كرد كه‌ هه‌زاران ژن و كچی ئێزیدی تێیدا ده‌ژین، له‌دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ش.

 هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، تائێستا سه‌دان ژن و كچی ئێزیدی رفێنراون و چاره‌نووسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌، وتیشی: پێویسته‌ كاری جددی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچ و ژنه‌ ئێزیدییانه‌ی كه‌ به‌هۆی خراپه‌كارییه‌كانی داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی زه‌بری ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه‌و به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگاو جیاوازی نه‌هێڵرێت له‌ نێوان پیاوان و ژنان، تابتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دوور له‌ توندوتیژی و جیاوازی ره‌گه‌زی بنیاتبنرێت.  

PUKmedia له‌ ئه‌كاونتی نادیه‌ موره‌ده‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket