riklam

هونەرمەندێكی میللی گورچیلەیەك بێ بەرامبەر دەبەخشێت

ئەدەب وهونەر 06:06 PM - 2019-08-27
.

.

هونەرمەندی میللیی شاری هەولێر (هێدی خۆشناو)، گورچیلەیەكی خۆی بێ بەرامبەر دەبەخشێتە هەر كەسێك پێویستی پێ بێت.

لەو بارەیەوە، هونەرمەندی لاو (هێدی خۆشناو)، بە میدیاكانی ڕاگەیاند: "وەك ئەركێكی مرۆیی و لە پێناو رزگاركردنی ژیانی كەسێكی دیكەدا، ئامادەم گورچیلەیەكی خۆم ببەخشمە هەر نەخۆشێك كە پێویستی پێ بێت جا لە هەر شارێكی كوردستان بێت".

دەشڵێت: "دڵنیام خەڵكێكی زۆر پێویستی بە گۆڕینی گورچیلە هەیە و لەبەر خراپیی باری دارایی و نەبوونی پارە ناتوانن گورچیلەیان بگۆڕن و ژیانیان لە مەترسیدایە، بۆیە گورچیلەكەم بۆ هەر كەسێك گونجاو بێت، بێ بەرامبەر پێی دەبەخشم، بۆ پەیوەندیكردنیش هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو 2 ژمارەیەوە بكەن: (07507658201) + (07518532887).

PUKmedia  ئومێد بابان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket