riklam

مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی سێڵڤیگرتن ئاشكرا ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 04:12 PM - 2019-08-27
.

.

شاره‌زایانی ته‌ندروستی  زانكۆی شیرازی ئێرانی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ مۆبایلی زیره‌كی كامێرای LEDی به‌كار ده‌هێنن مه‌ترسی دروستبوونی چرچ و لۆچی له‌سه‌ر ده‌مووچاویان هه‌یه‌.

 

ده‌یلی میرۆر، راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا دكتۆر نه‌جمه‌ ئه‌رجمه‌ندی له‌زانكۆی شیراز رایگه‌یاندوه‌:" به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی شیراز ئه‌نجامیداوه‌ ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی كامێرا LED ی به‌كارده‌هێنن، مه‌ترسی  دروستبوونی چرچ و لۆچی و پیربوونی ده‌موچاویان له‌سه‌ر ئه‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌ریه‌كی كه‌ تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ریان دروستی ئه‌كات".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" به‌ڵام ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی جۆری كامێرا Xenon  به‌كارده‌هێنن مه‌ترسیه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروست نابێت".

 

هه‌ر به‌پێی ئه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌:" زۆرینه‌ی هاووڵاتیان حه‌زیان له‌موبایلی جۆری كامێرا LED یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیقه‌تی له‌كاتی سێڵڤیگرتندا جوانتره‌".

 

بۆیه‌ ئه‌و دكتۆره‌ پێشنیاری كردوه‌ له‌كاتی سێڵڤی گرتندا فلاشی كامێراكه‌ بكوژێننه‌وه‌، چونكه‌ به‌كاتی فلاشدا تیشكی شین و وه‌نه‌وشه‌یی دروست ده‌بێت، كه‌به‌وه‌ش ئۆكسجینی خوێنه‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و چرچ و لۆچی دروست ده‌بێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket