riklam

سوعال

بابەتی گۆڕاو 02:00 PM - 2019-08-27
.

.

سوعال

- له‌ حكومه‌تى عێراق: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حوكمى (عه‌لى)یه‌ ئه‌ى حوكمى یه‌زید چۆنه‌؟
- له‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ژیانه‌ ئه‌ى مردن چىیه‌؟
- له‌ یه‌كێتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سۆشیاڵ دیموكراته‌ ئه‌ى ئه‌وه‌ى سوید چییه‌؟
- له‌ كارداشیان: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ سمته‌، ئه‌ى دووگ چۆنه‌؟
- له‌ گۆرانیبێژى ئێستا: ئه‌گه‌ر تۆ هونه‌رمه‌ندیت ئه‌ى شه‌جه‌ریان چىیه‌؟
- له‌ فه‌رهادێكى بێ زه‌وق: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ شیرینه‌ ئه‌ى دیشله‌مه‌ چۆنه‌؟
- له‌ مه‌سئول: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ باره‌گاى حیزبه‌ ئه‌ى دیوه‌خان چۆنه‌؟
- له‌ كۆنگره‌: ئه‌گه‌ر ئێستا زووه‌ ئه‌ى كه‌ى دره‌نگه‌؟
- له‌ فه‌یسبوك: ئه‌گه‌ر جنێو ئیعتیادییه‌ ئه‌ى ده‌ستبازى چىیه‌؟
- له‌ كوردستان: ئه‌گه‌ر تۆ جێگاى به‌چكه‌ شێرانى ئه‌ى كوێ جێگاى به‌چكه‌ رێوییه‌كانه‌؟
- له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى كوردستان بازاڕى ئازاد بێ ئه‌ى بازاڕى نه‌وزاد چۆنه‌؟
- له‌ سه‌ندیكاى پزیشكان: ئه‌گه‌ر سكچوون و رشانه‌وه‌یه‌ك سه‌د هه‌زارى تێ بچێ ئه‌ى ئاخۆ ده‌رده‌كۆپانێك چه‌ند بكه‌وێ؟
- له‌ كۆمه‌ڵناس: ئه‌گه‌ر كچى دوانزه‌ ساڵ نێرگه‌له‌ بكێشێ ئه‌ى ئه‌بێ دایكى چى بكێشێ؟
- ئه‌گه‌ر ئێره‌ شارى بێ حاكم بێ ئه‌ى ئه‌و هه‌موو حاكمه‌ چى ئه‌كه‌ن له‌ گوندى ئه‌ڵمانى؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket