riklam

بەوێنە.. كچە گوڵفرۆشەكەی سلێمانی

ژنان‌ 05:08 PM - 2019-08-26
.

.

"هەموو ئێوارەیەك دوای ئاوابونی خۆر، بەباوەشێك گوڵەوە دێتە سەهۆڵەكەی سلێمانی و  دەستدەكات بەكاری گوڵفرۆشی، گوڵەكانی خۆشەویسترین كەسن بۆی" ئەو خۆی بەمەلەكی گوڵفرۆش دەناسێنێت.

مەلەكی گوڵفرۆش ناوی خوازراوی ئەو كچە مێردمنداڵە كڵاو سورە جوان و رۆح سوكەیە كە هەموو رۆژێك پاش ئاوابوونی خۆر، لەناو ئاپۆڕای شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانیدا  بەگورزەیەك گوڵی رەنگاو رەنگەوە، بەڕویەكی گەش و بەزمانێكی شیرین دەچێتە لای سەردانی رێبواران و گەشتیاران و ئەوانەی لەشەقامی سەهۆڵەكەن، پرسیار دەكات (ئەم ئەزیزە گوڵی ناوێت)؟.

مەلەكی گوڵفرۆش، وەك خۆی دەڵێت، خەڵكی سلێمانییە، چەند مانگێكی تر تەمەنی دەبێتە 18 ساڵان، ئەو دەڵێت ژیانی چیرۆكێكی دورو درێژی هەیە، نەهامەتی وای لێكردوە دەستبەرداری خوێندن و خولیاو ئاواتەكانی ببێت و بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانی لەشەقامەكاندا گوڵبفرۆشێت.

"خۆشەویسترین شت لای من تەنها گوڵەكانمە، هەمیشە توند ناومن بەسنگی خۆمەوەو بۆن و ماچیان دەكەم" مەلەك وای وت.   

 PUKmedia بێساران تۆفیق – سلێمانی 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket