riklam

له‌و باوه‌ڕه‌دام

بابەتی گۆڕاو 03:08 PM - 2019-08-26
.

.

له‌و باوه‌ڕه‌دام

× وڵاتێكى سه‌یره‌ به‌ڕاستى، ته‌نانه‌ت له‌ ئوتوخانه‌ش داواى فۆڕمى بایه‌عیت لێ ئه‌كه‌ن.
× ناخۆشترین ئیش: چاوه‌ڕوانى. له‌و ناخۆشتر، نه‌زانى هى چى.
× وه‌زعى ئێستاى هه‌رێم له‌و به‌شه‌ى باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ئه‌چێ كه‌ به‌رازه‌كه‌ ئه‌ڵێ ئێمه‌ هه‌موومان یه‌كسانین به‌ڵام به‌عزێكمان یه‌كسانتر.
× خۆزگه‌ ساویلكه‌یى تاوان بوایه‌، ئیعدام ئه‌كرام و رزگارم ئه‌بوو.
× واقم وڕماوه‌، وه‌كو ئه‌و مناڵه‌ى كه‌ قورئانى خه‌تم كردبێ و له‌ نادى ته‌لار حه‌فله‌ى بۆبكه‌ن.
× كه‌سێك كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌قڵى سه‌رده‌مدا نه‌گونجا هه‌قه‌ بیخه‌یته‌ سه‌رده‌م.
× له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌عزێكى تریش بێن (تازه‌ترین نامه‌ى عارف روشدى بۆ سه‌روو خۆى).
× ماستاوچێتى ئێستا زۆر زه‌حمه‌ته‌، ستایش و پیاهه‌ڵدان نى یه‌.. قڕوقه‌پكردنه‌.
× له‌م زه‌مانه‌دا دوو شت به‌ئاسانى دێنه‌ خواره‌وه‌، دووهه‌مینیان مه‌عنه‌ویاته‌.
× حه‌زم ئه‌كرد مه‌سئول بومایه‌، بۆئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ترافیك لایته‌كاندا مناڵى سواڵكه‌رم بینى به‌خه‌یاڵمدا نه‌یه‌ت.
× په‌ندى پاشینان: تا تۆ نه‌ده‌ى ره‌نج ئه‌وان ناخۆن گه‌نج.
× كۆمپیوته‌رێكى زۆر عه‌جایه‌به‌ ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌ى مرۆڤ، ئه‌وى رۆى رۆى به‌ڵام دیلیت نابێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket