riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لەدەستدانی کاکە حەمەی فەرەج جێی غەم و دڵتەنگیمانە

ی.ن.ک‌‌ 12:07 AM - 2019-08-26
.

.

 

 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین کاکە حەمەی فەرەج پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 

لە پرسەنامەکەدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاندووە: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی کاکە (حەمەی فەرەج)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لە ناخەوە هاوبەشیی غەم و پەژارەتانم.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەدەستدانی كاكە حەمە یەكێك لە تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەكەمان‌ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جێگەی غەم و دڵتەنگییانە.

 

دەقی پرسەنامەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

 

بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە بەرێزان بنەماڵە و خانەوادەی کاکە حەمەی فەرەج پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرين، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی کاکە (حەمەی فەرەج)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لە ناخەوە هاوبەشیی غەم و پەژارەتانم.

 

لە دەستدانی كاكە حەمە یەكێك لە تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەكەمان‌ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.

 

لە پەروەردگارمان داوایە‌ ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بە ئێوە و یەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵەكە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، گیانی كۆچكردوش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.

 

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون

 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

 

 

 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket