riklam

بەوێنە.. بەشداری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبەحاكسپاردنی بڕیاری شەهید ئاسۆ

ی.ن.ک‌‌ 11:51 PM - 2019-08-25
.

.

شاناز برایم ئەحمەد بەشداری لەرێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ( بڕیاری كوڕی شه‌هید ئاسۆ ) دەکات

 

ئەمشەو 25-8-2019، شاناز برایم ئەحمەد، لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی، بەشداریکرد لەرێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ( بڕیاری كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئاسۆ مەسۆیی )، کە ژمارەیەک کەسایەتی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی بەرفراوان ئامادەبوون.

 

بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان، كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆی لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان كه‌ رۆژی 1-8-2019 له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كۆكس له‌گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ شه‌هیدبوو، بڕیار-یش له‌دووری باوكی ته‌ندروستی خراپ بو، دوای مانەوەشی بۆ چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە له‌ژێر چاودێری ووردی پزشیكدا، بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket