riklam

یادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی كوردستان دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:58 PM - 2019-08-25
.

.

بەئامەدەبوونی نوێنەری كۆمیتەی فینلاند،  یادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی كوردستان كرایەوە.

رۆژی  شەممە رێكەوتی 17-8-2019، لە شاری توركو لە وڵاتی فینلاند، یادی 74 ساڵەی خەباتی حزبی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری زۆربەی حزبە كوردستانییەكان و لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆمیتەی حزبی دیموكراتی كوردستان، كە لەنێوانیاندا نوێنەری كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە  فینلاند  سەیوان عاسی ئەحمەد جێگر كەرتی توركو، هەروەها بە بەشداری زۆرێك لە رەوەندی كوردستانی بەڕێوەچوو.

سەرەتا  بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و لەسەر ئاوازی سروودی ئەی رەقیب ئامادەبووان دەقیقەیەك وەستان، پاشان پەیامی حزبەكان پێشكەش كرا.

 پەیامی حزبی دیموكراتی كوردستان پێشكەش كرا، پاشان پەیامی یەكێتی لاوانی دیموكرات و دوای ئەوە پەیامی یەكێتی ژنانی دیموكرات پێشكەش كران، پاشان پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای ئەوە پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلایەن سەیوان عاسی یەوە پێشكەش كرا.

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی فینلاند

18.jpg

19.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket