riklam

مه‌عناى وایه‌ زۆر موهیمه‌

بابەتی گۆڕاو 02:51 PM - 2019-08-25
.

.

مه‌عناى وایه‌ زۆر موهیمه‌

سیحه‌ت: به‌و عومره‌شه‌وه‌ هه‌موو به‌یانییه‌ك سه‌روپێ ئه‌خوات.
تێكۆشه‌ر: ده‌ ساڵ به‌و شاخه‌وه‌ شه‌قى له‌ به‌رد هه‌ڵداوه‌.
مامۆستاى جاران: ته‌ماشاى هه‌ر ته‌له‌به‌یه‌كى بكردایه‌ میزى ئه‌كرد به‌خۆیدا.
محامى: خۆى ته‌ڵاقنامه‌كه‌ت بۆ ئه‌هێنێته‌ ماڵه‌وه‌.
سیاسه‌تمه‌دار: له‌گه‌ڵ كیسینجه‌ردا سێوێكن كراون به‌ دوو كه‌رته‌وه‌.
ده‌ڵاڵ: ئه‌و ئیقامه‌ى بۆ ماڵ و مناڵه‌كه‌ى كاك هین وه‌رگرتووه‌.
قبوڵى: قورئان به‌ ساحێبت ئه‌ڵێ ى وه‌ستا زۆراب لێ ى ناوه‌.
ئافره‌ت: له‌ ره‌سمى ناو ئینستاگرام جوانتره‌.
قه‌ساب: سه‌عات یانزه‌ بڕۆى گۆشتى نه‌ماوه‌.
مه‌سئول: دایم پێنج جام ره‌شى به‌دواوه‌یه‌.
ته‌عزێ: به‌ شه‌ڕه‌شه‌ق فریاى فاتیحایه‌ك ئه‌كه‌ویت.
سه‌یاره‌: مه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د ئیسماعیل بتوانێ بیكڕێ.
دكتۆر: تا دوو مانگى تر بیتاقه‌ت به‌رناكه‌وێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket