riklam

فه‌زای داعش له‌ عیراق

بیروڕا 01:11 PM - 2019-08-25
.

.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ ئاشكرا وتی: داعش ماوه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دانپێدانانه‌ی په‌یوه‌ستی كۆمه‌ڵێ لاكین و ئه‌گه‌ر كرد، به‌ڵام راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ به‌ راشكاوتر قسه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش. ته‌نانه‌ت میدیاكانی عیراقیش بێ پێچ و په‌نا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ كرد و ستوونێكی سیاسییان نییه‌ شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردبێ.

هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌هێزبوونه‌وه‌ی باسكی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی پێش چه‌ند ساڵ پانتاییه‌كی زۆری عیراقی داگیركرد و لكاندنی به‌ پایته‌ختی خلافه‌ته‌كه‌ی له‌ ره‌قه‌ی سوریا، ته‌داروكێكی هه‌ستیارانه‌ی میدیا و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانییه‌، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بوروژوێنرێ و جارێكی تر فه‌زای ته‌وه‌حوش و ترس و تۆقاندن، كه‌ خۆی ستراتیژی داعشه‌، سه‌رپێ بخرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ بابه‌تی داعش گه‌وره‌ بكرێت وه‌ك رێكخراوێك ناوی به‌ به‌دی و ره‌فتار تۆقێنه‌ر و تیرۆریستی رۆیشتووه‌، به‌ڵكو شتی دیكه‌ش گرنگه‌، ئه‌گه‌ر داعش به‌ ناو و ناسنامه‌وه‌ ئێستا ناسراوه‌ و چه‌ند ساڵه‌ به‌ كۆششی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، عیراقی و كوردستانیش ئیحتیوا ده‌كرێت، ئه‌ی داخۆ ته‌كلیفی شانه‌ی نووستووی گروپی تیرۆریستی تر كه‌ هێشتا له‌ منداڵدانی ژینگه‌ی ئالوده‌ی وڵات و ناوچه‌كه‌ن، چۆن رۆشن ده‌كرێت؟.

له‌ بۆكۆ حه‌رامه‌وه‌ تا زۆر ناونیشانی تر به‌ ئاشكرا وتویانه‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌ خه‌لافه‌تی داعشین و دیاره‌ كه‌ خۆیان به‌ به‌غدادییه‌وه‌ گرێداوه‌. ئه‌ی ئه‌و داعشانه‌ی تر كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خۆیان له‌ داعش پێ زه‌به‌لاحتر بێت و وه‌ك ئه‌وان، یان توندتر له‌وانیش بن؟ ئه‌وانه‌ش مه‌ترسیین، به‌ڵام له‌ خۆیان ناگرن ته‌نانه‌ت دان به‌ خوێندنگه‌ی داعشیشدا بنێن؟. ئه‌ی ئه‌وان چۆن دیاری بكرێن و بناسرێنه‌وه‌؟. خۆ مه‌علومه‌ قاعیده‌ هات و چوو، گه‌شه‌ی كرد و پشه‌ی كرد و هێشتاش نه‌یانتوانی، یان نه‌یانویست له‌نێوان زه‌رقاوی و زه‌واهیری خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ و ناوه‌ندێتییه‌ك گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن. داعش هات و سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌ و سه‌ری تێداچوو، نه‌ قاعیده‌ دانی به‌واندا نا، نه‌ ئه‌وانیش حه‌جیان بۆ دیاری قاعیده‌ كرد. ئێ كێ ده‌ڵێ (داعش)ی تر ناوی قه‌به‌ی تر له‌ خۆیان نانێن؟، ئینجا تا به‌ كه‌پوودا ده‌ناسرێنه‌وه‌، خوێن و فرمێسكێكی زۆری ده‌وێت.

مه‌علومه‌ كه‌ په‌رتبوونی هه‌ر ژماره‌ و هێزێك له‌ توانایان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. ته‌نها هێزی تیرۆر نه‌بێ كه‌ تا زۆرتر و په‌رتتر و كه‌م هه‌ماهه‌نگتر بن، ئه‌وا زیانه‌كانیان بۆ خه‌ڵك و خوای وڵاتان زیاتره‌، چش با زیانیان بۆ خۆشیان هه‌بێت.

له‌ داعش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ ژینگه‌ی سیاسیی چی تیا چاككراوه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ دووباره‌ قیتبوونه‌وه‌ی داعش و توندڕه‌وی بگرێت؟.

بنچینه‌ی پێكهاتنی (داعش)ی عیراقی و پێش ئه‌ویش قاعیده‌ له‌ وڵاتی نێوان دوو زێدا، بۆشایی سیاسیی بوو كه‌ له‌ پانزه‌ ساڵی رابردوودا پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراق نه‌یتوانیووه‌ پڕی بكاته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بكات. هه‌مان ژینگه‌ی ناوچه‌ی سوننی نه‌گۆڕاوه‌ و سوننه‌ی ره‌سمیی ناو ده‌وڵه‌ت ته‌نها شه‌ریكن له‌ به‌شی خۆیان، بێ ئه‌وه‌ی شه‌ریك بن له‌ به‌رپرسیارێتی تیماركردنی برینه‌كانی ناوچه‌كانی خۆیان.

كوردستانیش كه‌ شه‌ریكی به‌ خوێن به‌ره‌نگاریی داعش بوو، ئێستا له‌ كۆی پڕۆسه‌كه‌ دڵی شكاوه‌، چونكه‌ نه‌ك ده‌ستكه‌وتی ئه‌و به‌شدارییه‌ی له‌ به‌ره‌نگاریی داعش نه‌چینیووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام و له‌سه‌رپێ هه‌وڵی ئیحتیواكردنی ده‌درێت.

پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵاتیش كه‌ به‌ دڵی زۆرینه‌ی شیعه‌یه‌ له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاریی داعشدا قورسایی زۆری خسته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌منی و سه‌ربازیی. مه‌ترسییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بێئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی پێبێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی هه‌میشه‌ قیتبۆوه‌ی داعش، پێیوایه‌ وا چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی كردووه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا زۆرینه‌ی شیعه‌ش گرفتاری ده‌ردی دیارده‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ كه‌ له‌ بنچینه‌دا مه‌رجه‌عییه‌ت فه‌توای بۆ دا تا شه‌ڕی پاراستنی پڕۆسه‌ی سیاسیی پێ بكات له‌ مه‌ترسی داعش، كه‌چی ئێستا خۆی بۆته‌ شه‌ریك له‌ ئاڵۆزییه‌كان و خه‌ریكه‌ ده‌ستی سیاسه‌تی ره‌سمیی وڵاتیش راده‌كێشێته‌ ناو ململانێی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌. ئه‌وه‌ی حه‌شد له‌سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یڵێن، ئه‌وه‌ لێ لێ-یه‌، هێشتا لۆ لۆ-كه‌یان ماوه‌.

له‌م فیستیڤاڵی ته‌ره‌به‌ خوێناوییه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی داعش، هه‌واڵی پله‌ دوو ده‌بێ له‌ چاو مانشێتی به‌سه‌رهاته‌كانی به‌غدا.

PUKmedia ستران عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket