riklam

هەڤاڵ سەمەد (فەرشی موحیبەت) بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 10:33 PM - 2019-08-24
.

.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەڤاڵ سەمەد" نوێترین کاری هونەری خۆی بەناوی"فەرشی موحیبەت" بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ سەمەد بۆ PUKmedia وتی:فەرشی موحیبەت نوێترین کاری گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیەتی و بەمنزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

تێکستی گۆرانییەکە لە شیعرەکانی "مستەفابەگی ساحێب قڕان، حەمەسەعید ئیبراهیم"ە وەرگیراوە، هەڤاڵ خۆی ئاوازی بۆداناوە.

کلیپەکە لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، دابەشکردنی موزیکی گۆرانیەکە "پوریای وەزیری" کردویەتی و کاری "میکس و ماسترین" کیسرا کاوەیە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی حەیدەر ئەحمەدە.

هەڤاڵ سەمەد حسن ساڵی ۱۹۹۰ لەدایکبووە، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە، دەرچووی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، لە چەند کونسرتێکدا وەک و ژەنیار و وەک و دەنگ بەشداریکردووە، زیاتر لە سێ بەرهەمی گۆرانی و کلیپێکدا بۆ پشمەرگە بەشداری کردووە، لە چەند کارێکی هونەریدا وەک ژەنیار بەشداریی لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنان کردووە.

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket