riklam

32هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان دەستپێدەكات

ئەدەب وهونەر 07:39 PM - 2019-08-24
.

.

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی كردنەوەلە پاركی غەدیری شاری ئیسفەهان، سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە فەرمی دەستی بە كار كرد.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رێوڕەسمی كردنەوەی سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە خوێندندەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد.

"عەلیڕەزا تابێش"، بەڕێوەبەرانی بەشە جۆراوجۆرەكانی فیستیڤاڵ، مەرزیە بروومەند، پووران درەخشەندە، رائید فەریدزادە، قودرەتوڵڵا نەورۆزی (شارەوانی ئیسفەهان)، عەبدوڵڵا

عەلیموراد، ئەبولفەزل جەلیلی، رابیعە مەدەنی، كامبۆزیا پەرتەوی، لەیلی رەشیدی، عەلی ئەكبەر قازی نیزام، وەحید نیكخواه ئازاد، حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "محەمەد عەلی ئەنساری" (بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفەهان)، مەهدی مەزرووعی، ئەمیر ئەرجومەند زەندئاوەر، فەتحوڵڵا موعین، پوورمحەمەد شەریعەتی (ئەندامی شۆڕای ئیسلامی شاری ئیسفەهان) و جێگرەكانی شارەوانی ئیسفەهان و چەندین كەسایەتی دیكە لە كەسایەتییەكانی ئامادەبووی ئەم رێوڕەسمە بوون.

ئامادەبوونی هۆگران لە پاركی غەدیری شاری ئیسفەهان لە رێوڕەسمی كردنەوەی فیستیڤاڵ كە هاوكات بوو لەگەڵ رێكەوتی جەژنی پیرۆزی غەدیری خوم، جۆش و خرۆشێكی تایبەتی بەم رێوڕەسمەدا.

لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا ڤیدیۆیەك بە زمانی ئینگلیزی لە مێرمنداڵان پەخش و بڵاو كرایەوە كە وێرای بەخێرهاتن بە ئامادەبووان، یادێك لە منداڵانی سێڵاو لێدراو كرایەوە.

پاشان حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "محەمەد عەلی ئەنساری" (بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفەهان) لەسەر بانگهێشتی "پێژمان بازغی" پێشكەشكاری ئەو داڕێژەیە هاتە سەر شانۆ بۆ ئەوەی كە پەیامی "سەیدعەباس ساڵحی" وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بخوێنێتەوە.

لە درێژەدا "پێژمان بازغی" بانگهێشتی مێرمنداڵێكی كرد بۆ ئەوەی كە بێتە سەر شانۆ و گۆرانی و بەستەی "عەلی ئەی هومای رەحمەت" بۆ ئامادەبووان بخوێنێتەوە كە لەگەڵ چەپڵەرێزانی ئامادەبووان هاوڕێ بوو.

هاوكات لەگەڵ پێشكەشكردنی ئەم هەڵبەست و گۆرانیە، ئاڵای سەر گڵكۆی پیرۆزی بارەگا و حەرەمی حەزرەتی عەلی (د.خ) لە نەجەفی ئەشرەف لە لایەن هاوسەران و منداڵانەكانی چوار شەهیدی پارێزەری حەرەم لەسەر شانۆی بەرنامەكە نمایش كرا.

پاشان ڤیدیۆیەك لە بەرزڕاگرتنی یادی 23 هەزار شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز و شەهیدان ئەحمەد كازمی و موحسین حوجەجی (شەهیدانی پارێزەری حەرەم) بە وتەكانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئێران بۆ ئامادەبووان پەخش و بڵاو كرایەوە.

لە درێژەی ئەم رێوڕەسمە‌دا، "عەلیڕەزا تابێش" دەبیری فیستیڤاڵ هاتە سەر شانۆ و دەقێكی سەبارەت بە سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئامادەبووان خوێندەوە و رایگەیاند: میوانداری ئێمە شاری میهرەبان، ریشەدار و دووپاتە نەبووی ئیسفەهان و خەڵكی دڵپاكی ئەم شارە هاوهەنگاو لەگەڵ ئێمە هەوڵیان داوە كە فێستیڤاڵیك كە بۆ بەرزڕاگرتنی وێنە و منداڵی و وێنەی منداڵای ساز بدەن تا بە هەستێكی خۆش و دۆستانە و بە رازاوەترین شێوە بەڕێوەبچێت.

پاشان "قودرەتوڵڵا نەورۆزی" شارەوانی ئیسفەهان هاتە سەر شانۆ و وێڕای بەخێرهاتن بە ئامادەبووان، میوانان و مێرمنداڵانی ئامادەبوو لەم رووداوه سینەماییەدا‌ گوتی: ‌ئاوێتەیی‌ و هاوكات بوونی ئەم شەو لەگەڵ كردنەوەی فیستیڤاڵ، بەرەكەتێكە بۆ فێستیڤاڵی نێو‌نەتەوەیی منداڵان و مێرمنداڵان، ئەو فیستیڤاڵەی كە‌ دەتوانێت ببێتە سەرمایەیەكی گەورە نەك هەر بۆ مندالانی ئەمڕۆ بەڵكوو بۆ سازێنەرانی داهاتووی وڵات. سینەما گۆچانێكی سیحراوییە كە دەتوانێت مەبەست و ئارمانەكانی یەك میللەت نمایش بكات.

لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا كە پێشوازیی بەربڵاوی منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئیسفەهان و سەرجەم ئامادەبووانی بە دواوە بوو ، لە دوای پەخش كردنەوەی كلیپێك لە فیلمەكانی پڕ لە یاد و بیرەوەری سینەمای منداڵان وەكوو "باشو غەریبەی چكۆلە" ، "كڵاو سوور" ، "شاری مشكەكان" ، "دزی بووكەڵەكان" ، "سەفەری سیحراوی" ، "چیرۆكەكانی مەجید" و هتد گروپی مۆسیقای پێكهاتوو لە 170 منداڵ و مێرمنداڵی هونەرمەندی موزیكژەن بە ئامادەبوون لە سەر شانۆ چەندین پارچە مۆسیقایان پێشكەش كرد.

پەخش و بڵاوكردنەوەی كلیپی ناساندنی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی بەشە جۆراوجۆرەكانی ئەم خولە لە فیستیڤاڵ بەشی كۆتایی هێنەری رێوڕەسمی كردنەوەی سی‌ودووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو.

PUKmedia  مەنسور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket