riklam

حاكم قادر: ده‌بێت ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای یه‌كێتی بكه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2019-08-24
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-8-2019، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوونی  ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی  له‌باره‌ی دواپێشهاته‌ ساسی یه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و عیراق وناوچه‌كه‌و گۆڕانكارییه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تله‌باره‌ی پرسی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی وخستنه‌ڕووی دواهه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، حاكم قادر وتی: یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و یه‌ك ده‌نگی یه‌كێتی یه‌كان، به‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی، ئه‌ركی كادرانی دڵسۆزو خه‌مخۆرانی پۆشینی به‌رگێكی نوێن به‌به‌ری یه‌كێتی یه‌كه‌یاندا و وتی: یه‌كێتی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزو هه‌ڵوێستی سیاسی نه‌گۆڕه‌و وه‌ك هێزی شه‌هیدان، له‌چه‌ند ئه‌زمونێكدا و به‌سه‌ركه‌وتوویی چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه‌، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ داوای له‌كادرانی مه‌ڵبه‌ند كرد بۆ پاراستنی هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتانه‌ كه‌به‌ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یه‌كی ئارام به‌خش  ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی یه‌كێتی بكه‌ن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket