riklam

كۆسرەت رەسول بەشداری پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:34 PM - 2019-08-24
.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤/٨/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاوەری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەشداری كرد لە پرسەی كۆچكردوو (عائیشە حەسەن) دایكی شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وەزیری كاروباری پێشمەرگە.

لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كردو وتی: كە خاتوو عائیشە ژنێكی قارەمان و تێكۆشەر بووەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی ڕۆڵەی قارەمان و كوردپەروەر پەروەردە بكا و ئازاری زۆریشی لەپێناو كوردستان چەشتووە.

كۆسرەت ڕەسول هیواشی خواست ئەمە دواكۆست و ناخۆشی بنەماڵەی خواژێخۆشبوو بێت و خوای گەورە سەبووریان بدات و كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.


PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket