كۆسره‌ت ڕه‌سول چه‌ند تێكۆشه‌رێك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 08:27 PM - 2019-08-23.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-8-2019 له كۆیه كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی به‌یاوه‌ری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز و قایمقامی كۆیه سه‌ردانی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كۆیه‌ی كرد.
له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری سكرتێری گشتی و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌ری كورد كه‌ریم ئه‌حمه‌دی كرد.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ڕه‌سول دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به باشی ته‌ندروستی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د كه جه‌نابیان سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانین و یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره به ئه‌زموونه‌كانی كورد.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم ئه‌حمه‌د سوپاسی كۆسره‌ت ڕه‌سول و وه‌فدی یاوه‌ری كرد‌و ڕایگه‌یاند كه پێویسته كورد یه‌كگوتارو یه‌كهه‌ڵوێست بێ و دووپاتیشی كرده‌وه كه تاكه ڕێگای به‌رده‌م كورد یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتووییه‌و ته‌نها به‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌گه‌ینه ئامانج.
كه‌ریم ئه‌حمه‌د گوتیشی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان په‌یوه‌سته به‌یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی حوكمڕانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر، له‌مڕووه‌وه جێگری سكرتێری گشتی و مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د داوایان كرد كه خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكرێ.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ڕه‌سول و. وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی ماڵی هه‌ریه‌ك له (حاكم هیمداد مه‌جید، ئه‌حمه‌د كورده، دایكی سه‌باحی به‌كر مه‌لا، ئه‌حمه‌د شه‌ریف)ی كرد‌و له‌دۆخی ته‌ندروستیانی پرسی و هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ خواستن.
جێگری سكرتێری گشتی له‌میانی سه‌ردانه‌كاندا گوتی ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ربه‌ده‌ری زۆری دیوه بۆ گه‌یشتن به‌م ڕۆژه‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان ئه‌و ئه‌زموونه بپارێزین و خزمه‌تیان بكه‌ین.
كۆسره‌ت ڕه‌سول گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه‌و به‌ده‌ستمان هێناوه به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندووبوون و خه‌باتی تێكۆشه‌ران و قوربانیدانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه‌و ده‌بێ باشترین خزمه‌تیان بكه‌ین.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19