riklam

خاتوو شاناز كوڕی شەهید ئاسۆ بەسەر دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:04 PM - 2019-08-23
.

.

خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بڕیاری كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئاسۆ و شەهیدێکی زیندوی هێزەكانی دژە تیرۆر بەسەردەکاتەوە، له‌نزیكه‌وه‌ی له‌باری ته‌ندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ی بۆخواستن.

 

ئەمڕۆ ۲۳-۸-۲۰۱۹، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد به‌یاوه‌ری به‌رێزان د.سەباح هەورامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی و دكتۆر محەمەد علی یاریدەرەی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار، سه‌ردانی ( بڕیار )ی ته‌مه‌ن 5 ساڵان، كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سوی لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیانی کرد، له‌نزیكه‌وه‌ی له‌باری ته‌ندروستی پرسی و هیوای زووچاكبونه‌وه‌ی بۆخواست، هاوکات ئامادەی خۆی دەربڕی بۆئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ رزگارکردنی ژیانی بکرێت.

 

پاشان، لە میانەی سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەی شار شەهیدێکی زیندوی هێزەكانی دژە تیرۆری بەناوی ( رێکەوت محەمەد هەیاس ) بەسەركردەوە كە لە یەکێک لەشەڕەکانی بەرگریکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان دژ بەتاریک پەرستانی داعش بەسەختی بریندار بوو، له‌باری ته‌ندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ خواستن و دڵسۆزی و ماندووبونی هێزەکانی دژە تیرۆری بەرزنرخاند،‌ دووپاتیشیکردەوە هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەخوێن و قوربانیدانی هەزاران پێشمەرگە و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان بەدەست هاتوە و پارێزراوە.

 

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، خاتوو شاناز، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیانه‌ی پێشكه‌ش به‌نه‌خۆش و برینداران ده‌یکەن.

 

PUKmedia تایبەت 

 

1.jpg

2.jpg

3.jpg

4.jpg

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket