riklam

یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ پێشكه‌ش ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:02 PM - 2019-08-23
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لوقمان حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین پرۆژه‌كه‌ بخه‌ینه‌ كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌مان كردوه‌، خانه‌نیشینی هێزه‌كانی ناوخۆ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ خزمه‌ت و مووچه‌ی كارمه‌نده‌كه‌وه‌و له‌خراپترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك 15 ساڵ خزمه‌ت و ته‌مه‌نی له‌سه‌رو 40 ساڵه‌وه‌ بێت، نابێت به‌ 500 هه‌زار دینار كه‌متر خانه‌نیشن بكرێت، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بیكه‌ن به‌یاسای خانه‌نیشینی ئێستای هێزه‌كانی ناوخۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زۆر باشتره‌.

لوقمان حه‌مه‌د راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ هانی گه‌نجه‌كانمان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بده‌ین كه‌ زوو خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناخۆ ئه‌گه‌ر خواستی خۆیان بێت خانه‌نشین ببن، بڕێك خانه‌نشینیان پێ بدرێت كه‌ له‌گه‌ڵ بژێوی ژیانیان و خزمه‌تی رابردوویان بگونجێت.


PUKmedia دیار ستار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket