riklam

به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو

بیروڕا 09:46 AM - 2019-08-23
.

.

هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین ماوه‌یه‌كی زۆره‌ لێدوان و گفتوگۆ له‌ ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی دا هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی (4)چوار داواو پێشنیاری هه‌ره‌زۆری ئۆرگانه‌كان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو كات زۆر به‌سه‌ر چووه‌ به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره‌ بۆته‌ زه‌روره‌تێكی مێژوویی، هه‌لو مه‌رجی سیاسی و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێم و عێراق واده‌خوازێ یه‌كێتی كۆنگره‌ بگرێ یه‌كێتی نوێ بكرێته‌وه‌ و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی دنیا و ناوچه‌كه‌ بگونجێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی تازه‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ره‌وگۆڕانكاری گه‌وره‌ هه‌نگا و هه‌ڵده‌گرێ ئه‌مه‌ش سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی نوێی ده‌وێ هاوده‌نگی و ووتاری یه‌كگرتوی سیاسی ده‌وێ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ته‌نها و ته‌نها به‌كۆنگره‌ چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ دڵنیاشین بارودۆخی ناو یه‌كێتی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ كۆنگره‌یه‌كی یه‌كگرتو سه‌ركه‌وت و به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
كۆنگره‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ به‌هێزكردنی یه‌كو یه‌كگرتووی ڕیزه‌كانی (ی.ن.ك) بۆ به‌هێزكردنی ئۆرگانه‌كان بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ له‌پێناوی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانیه‌وه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ دروست بووه‌ بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان دروست بووه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بڕوات كه‌ جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌ی بۆ داناوه‌ ڕێبازه‌كه‌ی بۆ داڕشتووه‌.
خۆشبه‌ختانه‌ دواجار مه‌كته‌بی سیاسی  و سه‌ركردایه‌تی بڕیاریاندا له‌م ساڵدا له‌ ڕۆژی شه‌هیدانی (ی.ن.ك) دا كۆنگره‌ ببه‌سترێ ئه‌م بڕیاره‌ش كادر و ئۆرگان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ڕاچه‌ڵه‌كان و خۆشحاڵ بوون به‌م بڕیاره‌ مێژووییه‌.
هه‌موان به‌یه‌كویه‌كگرتووی به‌گیانی هه‌ڤاڵانه‌و دڵسۆزانه‌ بچنه‌ ناو كۆنگره‌ دور له‌ ده‌سته‌گه‌ری هه‌مووان ده‌سته‌ی یه‌كێتی بن هه‌موان بیر و هۆش و مێشكمان لای ووته‌ به‌نرخه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال بێت یه‌كێتی ناو یه‌كێتی وه‌كو (بیل بیله‌ی چاومان بپارێزین) یه‌كێتی چۆن له‌ خه‌باتی شاخ و شاردا شۆڕه‌سواری مه‌یدانه‌كه‌بووه‌ ده‌بێت ئاوات و ئامانجی كۆنگره‌ ئه‌وه‌بێت (ی.ن.ك) هه‌رده‌بێت شۆڕه‌سواری مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و حوكمرانی بێت.
                                                                                                           
عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
 بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket